ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەلایەن دەستپێشخەری ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥٤٦دایە.
ئەم چالاکیی ئێشکگرییە درێژترین چالاکی کوردە لە ئەوروپا و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ساربروکنی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت. دەستەکە پێکهاتوون لە حەمید ئاگرمان، بارش ئایدۆغان و فەخرەدین بۆزکورت.
حەمید ئاگرمان بەناوی گروپەکەوە ڕایگەیاند، بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ساربروکن گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەن و ڕاشیگەیاند، بە باوەڕێکی بەهێزەوە بەردەوام دەبن لە چالاکیی ئێشکگریی ئازادی و ئەوەشی ڕاگەیاند، ڕێگای پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی زیاترکردن و بەهێزکردنی رێکخستن و بە رێکخستنبوونە.
'دەرمانی پیلانگێڕی ڕێکخستنبوونە'
ئاگرمان وتی: گەل رێکخستنکراو نەبوایە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبوویەوە و وتیشی: "ئێمە وەک کەسانێک، کە هەموو هەفتەیەک لێرە ئێشکگری دەکەین ڕایدەگەیەنین، دوژمن هەرگیز بە ئامانجەکەی ناگات. ئێمە هەمیشە بە باوەڕ و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە لێرە ئێشکگری بەڕێوەدەبەین. سەرەکیترین شت بۆ ئێمە نابێت تەنیا ئیدانەکردن بێت، بەڵکو دەبێت لە ئێستاوە هەوڵی بە ڕێکخستنبوون بدەین. دەرمانی پیلانگێری ڕێکخستنبوونە. ئێمە چەند خۆمان گەورە بکەین، چەند خۆمان بە ڕێکخستن بکەین ئێمە بەو ئەندازەیە دەتوانین پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی بکەین و وەڵامی دوژمن بدەینەوە. ئێمە دەتوانین ئەم ڕێکخستنە سەربخەین. دوژمنەکەمان چەندلایەنە هەڵسوکەوت دەکات، ئێمە جارێکیتریش لە دژی ئەوە خۆیان گەورەتر دەکەین و زیاتر خۆمان ئامادە دەکەین و دەست بە کار و جموجوڵ دەکەین. ئێمە بەبێ ڕێکخستنکردن ناتوانین هیچ هەوڵێک بدەین. گەلێک، کە ڕێکخراو و رێکخستنکراو نەبێت ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە. ئەوەی بۆ ئێمە پێویستە، بە ڕێکخستنبوون و بە ڕێکخستنکردنە".
ژ.ت