ژنانی پرشنگی خۆر لە ئیستەنبوڵ و وان ٢ چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایانگەیاند کە لە ئیستەنبوڵ و وان دوو ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و لە وانیش لە بەرامبەر کۆمەڵەی موسحافا چالاکی چەکدارییان کردووە.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایانگەیاند کە لە ئیستەنبوڵ و وان دوو ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و لە وانیش لە بەرامبەر کۆمەڵەی موسحافا چالاکی چەکدارییان کردووە.
دەستپێشخەریەکە بە راگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەکردووە کە رۆژی ٥ی کانونی یەکەم لە ئەیوب ٢ ئۆتۆمبێلی 'فاشیتە ئاکەپەیی و مەهەپەیی"ەکانیان سوتاندووە.
لەهەمان راگەیەندراودا هاتووە، "یەکینەکانیمان هەر لەو رۆژەدا کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە ناوەندی بازاڕی وان لە بەرامبەر کۆمەڵەی موسحافا چالاکی چەکدارییان کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لە کوردستان کار و کردەوەکانی ئەو جەماعەتە، بەتایبەتیش لە هەر گەڕەکێکی وان بە کردنەوەی ماڵی جەماعەتەکە زیاد بوون. ئێمە داوا لە گەنجانمان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو رێکخستنانە وشیار بن، دەوروبەرییەکانیان وشیار بکەنەوە".
هـ . ب