دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ شەش ژن بڕییەوە

پەیوەست بە شەش ژن کە لە ٢٠١٩ لە چالاکی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیومدا دەستبەسەرکرابوون، دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن.

دادگای وان سزای زیندانی کردنی ساڵێک و سێ مانگی بۆ هاوسەرۆکی پێشوویی وانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) یادیشەن کارابولاک، ئایشە میناز، خەدیجە دەنیز ئاکتاش، شەهزادە کورت، سەحەر قادرئۆغلو و لەیلا بالكان بڕییەوە.

ئەم سزایەنە پاش ئەوەدێت کەسانی ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٩دا لە وان لە چالاکییەکاندا دەستبەسەرکردنی شارەونییەکان و تاڵانکارییەکانی قەیومیان شەرمەزاکردبوو. دانیشتنی بڕیاری دۆسییەکە کە بە بانگەشەی 'پێشلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان' کراوەتەوە لە دادگای تاوانەکانی حەوتی پلەیەک بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی دادگایکردنە کە بە بێ ئامادەبوونی ژنانی سزادراو و بە ئامادەبوونی پارێزەرکانیان بەڕێوەچوو، داواکاری گشتی بە مەبەستی سزادان پێشنیارەکەی خۆی پێشکەش بە دادگا کرد.

لە پاش تانەدانی پارێزەران لە بڕیارەکەی دادگا، دواجار دادگا سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بۆ هەریەک لەو شەش ژنە بڕییەوە.