لە لێپرسینەوەی دژ بە شارەوانییەکانی سەر بە شارەوانی ئەستەنبووڵ ٢٢ کەس دەستبەسەرکرا

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دژ بە شارەوانییەکانی جەهەپە؛ شارەوانییەکانی بویکچکەمەجە، ئاڤجلار، غازی‌عوسمان پاشا، سەیهان و جەیهان کە سەر بە شارەوانی گەورە شاری ئەستنەبوڵن ٢٢ کەس دەستبەسەرکرا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دژ بە شارەوانییەکانی جەهەپە، لە چوار لێکۆڵینەوەی جیاوازدا بە بانگەشەی "گەندەڵی" لە دژی شارەوانییەکانی بویکچکەمەجە، ئاڤجلار، غازی‌عوسمان پاشا، سەیهان و جەیهان کە سەربە شارەوانی گەورە شاری ئەستنەبوڵ دەستپێکراوە تا ئێستا ٣٨ کەس دەستبەسەرکراون.

کەسانی دەستبەسەرکراو دوێنی دوای ڕێکارەکان لە بنکەی پۆلیسەوە ڕەوانەی دادگا کران بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵییدا. لە لێپرسینەوەی سەرەتایی دادگا کەسێک لە دەستبەسەرکراوان سزای ڕاگرتنی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها کەسێکی دیکەی دەستبەسەرکراوان بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە ئازاد کرا.