ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین-شەهبا ڕیحان عەلۆ سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان، گەل و تێکۆشان دژی توندوتیژی لە گەڵ ئاژانسی فۆرات قسەی کرد.
ڕیحان عەلۆ ئاماژەی بەوەدا کە توندوتیژی دژی سروشت، مرۆڤ و هەموو زیندەوەران ئەنجام دەدرێت و وتی: "کاتێک باسی توندوتیژی دەکەین، حکومەتیش دەگرێتەوە. توندوتیژی بە دەرکەوتنی سیستەم و دەوڵەتی دەسەڵاتدار سەریهەڵداوە کە هەمیشە لەسەر بنەمای داگیرکاری پشکەوتووە. هەروەها ئەو کەسانەی کە توندوتیژی بەکاردەهێنن بەردەوام سوود لە کردەوەکانیان لە بەرژوەندی خۆیاندا دەگرن، هاوکات لە ڕێگەی توندوتیژیەوە لاوازییەکانیان دەشارنەوە.
'نەتەوەی دیموکراتیک بنەمای چارەسەری کێشەکانە'
ڕيحان عەلۆ ئەماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکی دژ بە ستەم، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی خوڵقاندووە و وتی: " ڕێبەر ئاپۆ پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، ئیکۆلۆژی و پاراستنی سروشت دامەزراندووە. مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بنەمای چارەسەری هەموو کێشەکانە. چونکە لە سروشتدا گرێدراوبوونێک بە ژنانەوە هەیە. پێویستە بزانرێت هەتا ژن ئازاد نەبێ کۆمەڵگا ئازاد نابێت."
ڕیحان عەلۆ لە میانەی قسەکانیدا وتی: "سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک خاڵی سەرەکی پرسی دیموکراسییە، لەبەر ئەوەی لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا هەر کەسێک مافی خۆی هەیە بە زمانی خۆی بدوێ و بژیت، ئەمەش دوورە لە سیستەمی دەسەڵاتداری و لەگەڵی ناخوێنرێتەوە کە خۆی بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێ. بەڵام دەبینین سیستەمی دەسەڵاتداری هەموو شتێکی خراپی بەکارهێناوە. دەستدرێژی بەسەر سروشت و هەموو زیندەوەراندا کردووە. بۆیە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری بنیات دەنرێت."
ڕیحان عەلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە هێڵی سێهەم هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک کرد و وتی: "هێڵی سێهەم کە نەتەوەی دیموکراتیک پشتی پێ دەبەستێت ئیکۆلۆژییە. چونکە ژیان لەگەڵ سروشتدا ئاوێتەیە. پێویستە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ڕێزی لێبگیرێت. لەبەر ئەوە ژیانێکی یەکسان بە سروشتێکی یەکسانەوە بەدی دێت. کاتێک مرۆڤ دەبێتە هەڕەشە بۆ سروشت، مانای وایە هەڕەشە لە ژیانی دەکات. بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە خاوەنداری لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و هاوکات ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە بە چارەسەری هەموو کێشەکان دەبینین، بۆ ئەوەش لە دژی سیستەمی کوشتن، توندوتیژی بەرامبەر گەل و ژنان، پێویستمان به بنیاتنانی سیستەمی نەتەوەی دیمۆکراتیکە کە گرێدراوی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'یە کە لەسەر بنەمای پاراستنی سروشت بنیات بنرێت."