٣٠٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان بۆ خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران بڵاوکردەوە
خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. ٣٠٠ هونەرمەند و چالاکوان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کاردانەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەو گوشارەکان نیشاندا.
بزووتنەوەی گەل، کە لە ١٦ی ئەیلولەوە بە کوشتنی ژنی کورد ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، ماوەی دوو مانگە بەردەوامە.
٣٠٠ کەسایەتی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی گوشار و زۆردارییەکانی دەوڵەتیان کرد و پشتیوانیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کرد.
بە گوێرەی هەواڵی ژنها، لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا دەستگیرکردنی ڕۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان ئیدانەکراوە و داوای دەستبەجێ کۆتایی پێهێنانی زوڵم و زۆرداریی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کوشتن، سەرکوت و چەوساندنەوەی کۆمەڵگا و بەکارهێنانی شێوازی سەربازی تەنها تووڕەیی خەڵک زیاتر دەکات".
ژ.ت