لە یاریی بۆکسێنی جیهانیدا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران

لە شاری ئۆبەرهاوسنی ئەڵمانیا لە کاتی یاری جیهانی بۆکسێندا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە بەرزکردنەوەی پانکارتێک شەرمەزار کرا.

چالاکوانانی بزووتنەوەی لاوانی کورد  تەجەشە و تێکۆژن، ٥ی ئەم مانگە لە میانی یاری بۆکسێنی جیهانیدا کە هەزاران کەس ئامادە بوون لە شاری ئۆبەرهاوسنی ئەڵمانیا پانکارتێکیان بەرزکردەوە.

چالاکوانان پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی"یان هەڵگرتبوو و هەزاران کەس هاواریان دەکرد "ژن، ژیان، ئازادی".

شەوی بۆکسێن کە چەندین یاری تێدا ئەنجامدرا، لەلایەن بۆکسێنەری کورد ئیسماعیل ئۆزنەوە رێکخرابوو. ئۆزن ڕوونی کردەوە کە پێشبڕکێکەیان تایبەت بوو بە ژینا ئەمینی.

ئۆزن داوای لە ئامادەبووان کرد کە بە ڕووناکی مۆبایلەکانیا،ن ژنانی خۆڕاگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبیربهێننەوە.

چالاکوانان پانکارتیان بەرزکردەوە سەرنجیان راکێشایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.

لە هۆڵەکەدا گروپە ڕەگەزپەرستەکان ئاڵای تورک و ئازەربایجانیان هەڵکرد و هەوڵی تێکدەریاندا.

بەشداربووانی ئەڵمانی بە گەرمی پێشوازیان لە تەجەشە و تێکۆژن ژرد و هێزە ئەمنییەکان گروپە فاشیستەکانیان لە گۆڕەپانەکە کردە دەرەوە.

ف.ق