لە تامپەری فینلاند سڵاو لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ئێران کرا
لە شاری تامپەری وڵاتی فینلاند چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا.
لە شاری تامپەری وڵاتی فینلاند چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا.
لە شاری تامپەری وڵاتی فینلاند بۆ پشتیوانیکردن و سڵاوکردن لە ڕاپەڕینی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چالاکیەک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لەلایەن گەنجانی چەپی فینلاندی، ئێرانی و دۆستانی کوردەوە ڕێکخرابوو. پەژاک، نەجەدەکە، رێکخراوە فێمینیستی و چەپەکانیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ناوەندی شار کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا چەندین بەیاننامەی جۆراوجۆر خوێندرانەیەوە و پشتوانی و سڵاو لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران بە پێشەنگایەتیی ژنان کرا.
نوێنەری نەجەدەکە پەیامێکی پشتیوانیی بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران، کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەدەچن، نارد.
لە چالاکییەکەدا بەبێ ڕاوەستان دروشم دەوترایەوە و گۆرانی و مۆسیقای شۆڕشگێڕی بڵاودەکرایەوە.
ژ.ت