دەوڵەتی تورک ٣ ملیۆن داری لە بادینان بڕیوەتەوە

پارتی سەوزی کوردستان ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەنها لە بادینان ٣ ملیۆن داری بڕیوەتەوە.

پارتی سەوزی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە لە ٥ی حوزەیراندا لە ئۆفیسی خۆی لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رێکخست.

دانا نەجمەدین وتەبێژی پارتی سەوزی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بادینان ٣ ملیۆن دار لەناوچوون.

نەجمەدین ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەیان هەیە بۆ چاندنی ملیۆنێک دار لە سلێمانی و دەوروبەری و وتی: "تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانە نزیکەی ٣ ملیۆن داری لە ناوچەکانی بادینان و دهۆک لەناوبردووە. لەسەر ئەوەش سکاڵا لە دادگای عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراوە".

پارتی سەوزی کوردستان داوای لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان هاوکارییان بکەن.

ژ.ت