کاتێک گەریلا دەڕوات بۆ چالاکی
ئەگەر بینیتان گەریلایەک لە شوێنی خۆی ڕاناوەستێت، لە بیرکردنەوەدایە و پێدەکەنێت و دەگەشێتەوە و گۆرانی دەچڕێت، دەبێت مرۆڤ بزانێت، کە ئەو کار بۆ ئەنجامدانی چالاکی دەکات.
ئەگەر بینیتان گەریلایەک لە شوێنی خۆی ڕاناوەستێت، لە بیرکردنەوەدایە و پێدەکەنێت و دەگەشێتەوە و گۆرانی دەچڕێت، دەبێت مرۆڤ بزانێت، کە ئەو کار بۆ ئەنجامدانی چالاکی دەکات.
ئەوەتا دەڕۆن. ئەوان وەک ئەو دڵانە دەڕۆن، کە بۆ ژیانی ئازاد و نەوەی نوێ مێژووی ڕزگاریی گەلێک دەنووسن. لەسەر شانیان سوێندی ڕزگاربوون لە داگیرکەرانیان هەڵگرتووە. دەڕۆن خاکی بە پیت ڕزگار بکەن، کە بە عارەقەی ناوچاوان و خوێن ئاودراوە.
ئەگەر بینیت گەریلایەک لە شوێنی خۆی ڕاناوەستێت و لە بیرکردنەوەدایە و دەگەشێتەوە و بزەى لەسەر لێوە و گۆرانی دەڵێت، ئەوە دەبێت مرۆڤ بزانێت ئەو دەیەوێت چالاکی ئەنجام بدات. وەک گروپێکی گەریلا دەچن بۆ چالاکی و بۆ گۆڕەپانی شەڕ. گۆڕەپانی چالاکییەکە بە دڵی خۆیان گەرم دەکەنەوە.
گەریلایەک بە ناوی نەواڵ خۆی بۆ چالاکی ئامادە دەکات تاوەکو بەرەو گۆڕەپانی کوڕەژارۆ بڕوات. ئەوەى بە دڵی دا دێت بۆ کامێراکەمانی باس دەکات، سەیری کامێراکە دەکات، بەڵام بانگەوازی بۆ گەل و هەڤاڵەکانی هەیە. نەک وەک ئەوەی ئەمە کۆتا ساتی ئەو بێت، بەڵکو بە جۆرێک دەجوڵێتەوە و ڕەفتار دەکات، وەک ئەوەی ئەمە سەرەتای شتێکی نوێیە. زمانی گەریلا هەمیشە سادە و ڕوونە. هەمیشە ئاگای لە ئەرکەکەی خۆیەتی، کە جێبەجێی بکات. ئەو دەزانێت ئەم ئەرکە تەنیا بۆ ئەوان نییە، دەبێت هەموو کەس ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات.
ئەمە دوا وشەکانی نەوالە "لە زۆر شوێنەوە ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە. هەموو کەس دەزانێت ئێمە تا کۆتایی و دواهەناسەمان بە گەریلابوونی خۆمان و ڕێبەرایەتییەوە پەیوەست و پابەندین. ورە و موراڵ و پەرۆشیی هەڤاڵانمان لەجێی خۆیدایە و بەرزە. نابێت ئێمە لە کۆمەڵکوژیی کوردان بێدەنگ بین. سوپای تورکی داگیرکەر هەر چییەک بکات سەرناکەوێت. چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، چونکە دەزانن سەرناکەون، بەڵام گەریلا بەوانە کۆتایی پێنایەت، بەڵکو گەریلا هەمیشە بوونی دەبێت و سەردەکەوێت".
دەفتەرێک لە گیرفانیاندایە، دڵێکی گەورەو بەرز و بەهێزیان هەیە، بۆ بنیادنانی داهاتووی دەستیان لەسەر پەلاپیتکەى چەکەکانیانە. گەریلاکان لە دژی ئەو دید و تێڕوانیانەى دەوڵەت شەڕ دەکەن، کە دەوڵەت تەنانەت بۆ خۆی بەڕەوای نازانێت تەرمی سەربازەکانی خۆی کۆ بکاتەوە و هەڵیان بگرێت، بەڵکو پشتێون و پەتی ڕەش بە تەرمەکانەوە دەبەستێتەوە و لە بەرزاییەکانەوە هەڵیانداتە خوارەوە بۆ ناو دۆڵەکان.
وشەکان بە دوای یەکدا ڕیز دەبن، هەریەکەیان هەر وەک جەنگ پاڵەوانی خۆیان هەڵدەبژێرن. زاپیش قارەمان و پاڵەوانەکان خۆی هەڵدەبژێرێت و دەیکاتە هێڵێک.
ژ.ت