هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕی: ١٥ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك له‌ناوبرا

هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌، هه‌لیكۆپته‌ر و چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامیان ده‌دات. له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ١٥ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێكیش له‌ناوبرا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكی گه‌ریلاكان و هێرشه‌ داگیركارییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی سڵاوكردن له‌ ساڵیادی ١٨هه‌مینی هه‌ڵمه‌تی حوزه‌یران، چالاكییه‌كانیان درێژه‌پێده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ سه‌دان جار به‌ كاتیوشا و هاوه‌ن، ٥٠ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها دیسان تاوانی شه‌ڕی كرد و ١٧ جار به‌ چه‌كی كیمیایی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا له‌ چالاكی هێزه‌كانماندا ١٥ داگیركه‌ر سزادراون و داگیركه‌رێكیش برینداربووه‌.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكی هێزه‌كانمان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین:

له‌ ٣١ی گوڵان له‌ كاتژمێر له‌ نێوان ١١:٢٥ و ١١:٥٠ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بێن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس و نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیانه‌دا دوو داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران هه‌نگاوێك كشانه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ

له‌ ٣٠ی گوڵاندا كاتژمێر ١٢:٠٠ هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس ٣ جار له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆیاندا. له‌وێ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران رووخێنرا.

له‌ ٣١ی گوڵان و ١ حوزه‌یران هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سۆرانی سه‌ر به‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ریاندا. له‌وێ سێ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٣١ی گوڵان كاتژمێر ١٢:٣٠دا و ١ ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٣:٣٠دا هێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی سه‌ر به‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ریاندا و له‌وێ لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران. هه‌مان رۆژ له‌ سه‌رله‌به‌یانیدا هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ چه‌كی قورس جارێكیتر له‌ داگیركه‌رانیاندا.

 له‌ ٣١ی گوڵان له‌ كاتژمێر نێوان ١٧:٢٠ و ٠١:٠٠دا داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه‌ ٣ جار به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌وان درا. له‌ ناو ئه‌و داگیركه‌راندا كۆنترا و جاشیش هه‌بوون. ئه‌و جاشانه‌ به‌ عه‌ره‌بی و به‌ زاراوه‌ بادینی قسه‌یان ده‌كرد. له‌و چالاكیانه‌دا ٤ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٣١ی گوڵان كاتژمێر له‌ نێوان ١١:٣٠ و ١٤:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك ده‌یانویست به‌ ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان چوار جار لێیاندان. دوای ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا له‌ هه‌رێمی زاپ

له‌ ٣٠ی گوڵان كاتژمێر ١٨:٠٠ و له‌ ٣١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٠٠دا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید شاهین له‌ گۆڕه‌پانی  به‌رخودانی شاخی جودی جێگیربن، هێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ ٣ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٣١ی گوڵاندا هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كاتێك ویستیان سه‌ربازان دابه‌زێنن له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید له‌شكری سه‌ر به‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، كرانه‌ ئامانجی هێزه‌كانمان. دوای ده‌ستوه‌ردان داگیركه‌ران نه‌یانتوانی دابه‌زن و هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچاربوون له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ بڕۆن.

هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:

له‌ ٣١ی گوڵاندا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید به‌رخودان و شه‌هید شاهینی زاپ و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ١٧ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.

ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ئه‌نجامی داون: 
له‌ ٣١ی گولاندا گۆڕه‌پانی شاخی جودی، شاخی به‌هار، شاخی ئامێدی، شه‌هید شاهین، ساجا، چیاڕه‌ش و ئه‌شكه‌وتی بریندارانی زاپ و گۆرشه‌پانی كورشه‌ژارۆ به‌ هه‌لیكۆپته‌ر، به‌ سه‌دان كاتیوشا كه‌ له‌ له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ هاوێژران و ٣٧ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. 
له‌ ٣١ی گوڵان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ٣ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. 
له‌ ٣١ی گوڵان گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری، شه‌هید عاكیف و گۆلكای مه‌تینا به‌ ده‌یان جار به‌ هاوه‌ن له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ و ٩ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ له‌ نیوه‌ڕۆدا گۆڕه‌پانی سه‌ری مه‌تینا به‌ كاتیوشا و هاوه‌نله‌ قه‌ره‌قۆڵی بامه‌ڕنێی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ باشوری كوردستانه‌وه‌ بۆردومان كران. 
له‌ ٣١ی گوڵان كاتژمێر ١٠:١٨ گوندی شكه‌فتیانی هه‌رێمی گاره‌ به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. 
له‌ ٣١ی گوڵان داوێنی شاخی شه‌كیفی هه‌رێمی خواكورك و گۆڕه‌پانی گه‌لی لۆلان به‌ كاتیوشا و هاوه‌ن له‌ قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ بۆردومان كرا. 
هـ . ب