هەپەگە: ١٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لەبەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکان چالاکییەکانی گەریلا بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا ١٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون، ٥ داگیرکەریش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

"لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بەرخودانی مێژوویی هێزەکانمان بێ پسانەوە بەردەوامە. گۆڕەپانەکانی بەرخودان لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ٧ جار بە چەکی کیمیایی، ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکە بۆردومان کران.

هێزەکانمان ئەو هێرشانەیان پوچەڵکردەوە و لە بەرامبەر هێرشەکان چالاکییان کرد و گورزی قورسیان لە داگیرکەراندا. لە چالاکی هێزەکانماندا ١٦ داگیرکەر سزادران، پێنج داگیرکەریش برینداربوون، کامێرایەکی سەر و ٦ لایتی دەستی دەستبەسەرکران.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكی هێزه‌كانمان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین:

له‌ ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر له‌ ١٥:٣٠ به‌ چه‌كی سوك له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ درا، داگیركه‌رێك برینداربون. له‌ كاتژمێر ١٩:٣٠دا به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ درا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوون.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابور له‌ هه‌رێمی مه‌تینا

له‌ ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری بێن، به‌ چالاكییه‌كی رێكخراوی گه‌ریلاكان لێیاندرا. باسكی یه‌كه‌می چالاكیه‌كه‌ به‌ چه‌كی ئۆتۆماتیكی مامناوه‌ند له‌ داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێكیان سزادا. باسكی دووه‌می چالاكیه‌كه‌ش به‌ چه‌كی كه‌سی و نارنجۆك له‌ داگیركه‌رانیاندا و دوو داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٢ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ٠٠:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك هه‌وڵیاندا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ جێگیر بن به‌ نیشانشكێن لێیاندرا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٠:٠٠ له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین له‌ نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانمان شه‌ڕ روویدا، كاتژمێر ١١:٢٤ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ روویدا.

له‌ ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:١٥ كاتێك كه‌ داگیركه‌ران ویستیان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جێگیر بن، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان دوو جار به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركه‌ران كاتێك هه‌وڵیاندا داره‌كانی گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهین ببڕنه‌وه‌، به‌ چه‌كی ئۆتۆماتیكی مامناوه‌ند له‌ داگیركه‌ران درا.

له‌ ٣ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ٠٨:٣٠ داگیركه‌ران سه‌كیان ره‌وانه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر كرد. كامێرایه‌كی سه‌ر و شه‌ش لایتی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌گه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا له‌ زاپ

له‌ ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران كه‌ ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم بێن، به‌ تاكتیكی بۆسه‌ گولـله‌باران كران و ٣ داگیركه‌ر سزادران. كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشڕه‌وی بكه‌ن به‌ تاكتیكی سابوتاژ گورزیان لێدرا، سه‌ربازێك سزادرا و سه‌ربازێكیش برینداربوون. له‌ كاتژمێر ٢١:٠٠دا داگیركه‌ران به‌ هه‌لیكۆپته‌ر مردوو و برینداره‌كانیان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ گواسته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك:

له‌ ١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٦:٠٨دا له‌ شاخی شه‌هید ئاخین به‌ چه‌كی قورس هێرشكرایه‌ سه‌ر داگیركه‌ران و لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:١٠ له‌ شاخی شه‌هید ده‌روێش به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران درا. له‌و چالاكییه‌ی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان ٢ داگیركه‌ر سزادران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامیداون:

له‌ ٢ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١٤:٠٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید زه‌مان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ٣ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. له‌وێ چه‌كی كیمیایی كه‌ دوكه‌ڵی خۆڵه‌مێشی دروست ده‌كات به‌كارهێنرا.

٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٠٠-١١:٣٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٤ جار به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:

١ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٠:١٠- ٢٠:٢٠ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ٤ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٢ی حوزه‌یراندا گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهین، كوڕه‌ژارۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر ٩ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

رۆژی ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٠٠ تا ١٦:٤٧ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٤ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه‌ بۆردومان كرا. كاتژمێر ٢١:٠٠ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌نجامدرا و هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كاندا كرد. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان جارێكی تر ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردومان كرا.

٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:١٠ گۆڕه‌پانی شاخی به‌هار به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جارێك بۆردومان كرا.

٣ی حوزه‌یرانیش كاتژمێر ٠١:٣٠ تا كاتژمێر ٠٣:٠٠ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٧ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كرا".

هـ . ب