هەپەگە: گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکورسکی وەشێنرا
لە ٦ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی گورزی لێددرا. سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.
لە ٦ چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی گورزی لێددرا. سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوەێکی لەبارەی شەڕەوە بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاری ناتۆ و بە تەکنەلۆژیا و بۆمب هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی خۆڕاگری کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەیە. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش بە قاڕەمانێتیەکی زۆرەوە بەرخۆدان دەکەن. گەیریلا بە رۆحی خۆ فیداکاری ئاپۆیی دژی داگیرکەری دەوەستێتەوە و بە فەلسەفەی ئاپۆیی خۆیان رازاندۆتەوە، دەکرێت بەرخۆدان و ئیرادە و بوێری گەورە نیشان بدرێت و قورسترین گورز لە سوپای داگیرکەری تورک بدرێت.
لە ئەنجامی ٦ چالاکی هێزەکانماندا، ٢ داگیرکەر سزادران، گورز لە کۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنرا. لە هەمان کاتدا سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا. هەروەها لە هەرێمی بەرخۆدانی ساجا دەست بەسەر تەقەمەنی سی٤ و تی ئێن تیدا گیرا کە داگیرکەران بۆ بۆردومانکردنی پێگەکانی شەڕ لە شەهید خورسی ئامادەیان کردبوو.
سوپای داگیرکەری تورک ١٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هەرێمەکانی خۆڕاگری بۆردومان کرد، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، دەیان جار بە هاوەن و تانک و چەکی قورس هێرشی ئەنجامدا.
له راگهیهندراوهكهدا ئهم زانیاریانهی خوارهوه لهبارهی چالاكی و هێرشهكان خراوهتهڕوو:
"لە چوارچێوەی چالاکیی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە دژی داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان لەپێشرەویدابووب، چالاکییەک ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی سیدا، ئەو داگیرکەرانەی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید عەگید پێشرەویان دەکرد کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٥ لە هەرێمی بەرخۆدانی ساجا، ئەو تەقەمەنیانەی کە لەلایەن داگیرکەرانەوە ئامادەکرابوون بۆ بۆردومانکردنی پێگە سەربازییەکانی شەهید خورسی بە شێوەیەکی پیشەیی لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە پووچەڵکرانەوە. بەسەر تەقەمەنی سی٤ و تی ئێن تیدا گیرا.
لە ١٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٢٣:٢٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی ساجا، تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ئاستار بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران.
لە ١٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی بەرخۆدانی سیدا، سیستمێکی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران لە دەوری پێگەکانی شەڕی شەهید فەلات دایاننابوو لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانمانەوە لەناوبرا. لە هەمان کاتدا دەست بەسەر بەشێک لە مۆبێسەکاندا گیرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکان زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا، کۆپتەرەکان بەسەر هەرێمی بەرخۆدانی گردی شەهید زێڕین لە هەرێمی ئاڤاشین فڕین. تیمە گەڕۆکەکانمان کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکییان کردە ئامانج. دوای هێرشەکە کۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٩:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانی ئێمەی یەژەئاستار بە چەکی قورس لە دەوروبەری هەرێمی بەرخۆدانی گردی جودی داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەکانی خۆڕاگری چەمچۆ، ساجا، سیدا، گردی جودی و گردی ئامێدی، داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی ١٠ جار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار، چەمچۆ و ساجا ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا ناوچەکانی بەرخۆدانی ساجا، کوروژارۆ، گردی جودی و گردی ئامێدی ٢٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی ئێف ئێم و گردی جودی بە دەیان جار بە هاویتزەرهاوەن و تانک و چەکی قورس تۆپباران کران.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەکانی بەرخۆدانی جودی و ساجا و شەهید عادلدا فڕین.
لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ و حەفارە هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی کەرکەر بڕووخێنێت."
ف.ق