هەپەگە: سیخوڕی میت ئۆزان چیفتەچی سزادرا
هەپەگە: سیخوڕی میت نۆکەری دوژمن ئۆزان چیفتەچی کە سەملێنرا لە شەهیدکردنی فەرماندەکانی ئێمە لە ئەیالەتی سەرحەد ئەڤیندار، ئەیلەم و سەنار رۆڵی هەبووە، لە لایەن تیمە خۆبەڕێوەبەرە تۆڵسەندنەوەکانمانەوە سزادرا.
هەپەگە: سیخوڕی میت نۆکەری دوژمن ئۆزان چیفتەچی کە سەملێنرا لە شەهیدکردنی فەرماندەکانی ئێمە لە ئەیالەتی سەرحەد ئەڤیندار، ئەیلەم و سەنار رۆڵی هەبووە، لە لایەن تیمە خۆبەڕێوەبەرە تۆڵسەندنەوەکانمانەوە سزادرا.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە باسی لەوەکردووە، "تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە باکور تا باشور لە دژی سوپای تورکی کۆلۆنیالیست و هاوکارەکانی ئەنجام دەدرێت، بێپسانەوە بەردەوامە. هاوڕێیانمان کە لە تونێل و سەنگەرەکانی شەڕ بەرخودانمان بە گیانبازی گەورە درێژە پێدەدەن، لە مێژووی بەرخودانی گەلەکەماندا لاپەڕەیەکی نوێیان هەڵداوەتەوە، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چالاکی بەهێز گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن. تێکۆشانمان بە هۆشمەندی 'هەڵیدەگرێت بۆ سبەینێ، بەڵام هەرگیز ناهێڵت بەسەر داگیرکەر و خاین و نۆکەرەکانەوە بچێت' بە سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدانی نەمرمان جارێکی تر بە هەموو کەسی نیشاندا کە لێپرسینەوە لە هەر دڵۆپێک خوێنی هاوڕێیانمان دەکرێت.
لە ئەنجامی چالاکی هاوڕێیانماندا داگیرکەرێک و سیخوڕێک سزا دران، داگیرکەرێکیش بە سەختی بریندار کرا. لە هەمان کاتدا گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی، ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٠ جار بە هەلیکۆپتەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد".
سیخوڕ ئۆزان چیفتەچی سزادرا
بە پێی راگەیەندراوەکە زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
"رووداوی شەهیدبوونی فەرماندە پێشەنگەکانمان لە ئەیالەتی سەرحەد هاوڕێیانمان ئەڤیندار، ئەیلەم و سەنار لە لایەن هێزەکانمانەوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کرا. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەندامی میت بە ناوی ئۆزان چیفتەچی لە شەهیدبوونی هاوڕێیانماندا رۆڵێکی چالاکی هەبووە. نۆکەر ئۆزان چیفتەچی کە سیخوڕێکی میت بوو لە لایەن تیمە خۆبەڕێوەبەرە تۆڵەسەندنەوەکانمانەوە بەسزا گەیەنرا.
٢٢ی ئەیلول سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی قوتنسی هەرێمی کاتۆی سەر بە ناوچەی ئەلکێی شرنەخ دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپراسیۆنەکە لە ٢٤ی ئەیلول بێ ئەنجام کۆتایی هات.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:١٣، ٠٢:١٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سەختی برینداربوو.
١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس گورزیان لە داگیرکەران وەشاند.
١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١٨:٣٠ و ١٩:١٠ هەلیکۆپتەرەکان بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سوڕانەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان ٥ جار لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست کە دەیانویست هێزەکانی خۆیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن. دوای گورزی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ئەوەی بتوانن هێزەکانیان دابەزێنن ناچاربوون لە گۆڕەپانەکە بکشێنەوە.
١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ لە چالاکییەکی نیشانشکێنی تیمە گەڕۆکەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:
لە ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و گورزیان لێوەشاندن.
لە ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبووە سەنگەرەکان، تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستارمان ٣ جار بە سابوتاژ چالاکیان کرد.
لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی:
١٣ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی زارگەلێ و دەشتاییەکانی گوندی سۆراگولی قەندیل ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا، کوڕەژارۆ، شاخی هەکاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٣٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
١٣ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بەکاتیوشا، هاون، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
١٣ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درێژەی بە دروستکردنی رێگە بۆ مەبەستی داگیرکەری دا. لە هەمان کاتدا هەوڵیدا کە سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بە حەفارە بڕوخێنێت.
لە ١٣ی تشرینی یەکەم درۆن بەسەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید عادل، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕانەوە".
هـ . ب