کاریگەریی ماددە کیمیاییەکان لەسەر زیندەوەران

تەقەمەنییەکانی تی ئێن تی، تی ئێن بی، دی دی ئێف و تی ئێن پی لەگەڵ ماددەی کیمیاییەکان بۆ سوپای تورک بەس نەبوو، ئێستا قورسایی خستووەتە سەر چەکی کیمیایی و بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

هەموو جەنگێک سەرەتایەکی هەیە. هەموو جەنگێک ستاندەر و پێوەری ئەخلاقیی خۆی هەیە. ڕاستییەکی وەک جەنگیش  چەند پێوەرێکی دیاریکراوی هەیە.

ئەو جەنگانەی لە مێژوودا ڕوویانداوە هەموویان لە چوارچێوەی هەندێک پێوەردا بوون. ئەو دەوڵەت و کاربەدەستانەی، کە لە تاوانی  شەڕیان کردووە دادگایی کران، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت باسی ئەو پێوەرانە بۆ دەوڵەتی تورک بکات، کە لەم سەردەمەدا هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی پەکەکە. لە شەڕی سوپای تورکی داگیرکەردا، کە لە چیاکاندا لە دژی گەریلاکان ئەنجامی دەەدات، نە پێوەر و پێوانەی هەیە و نە ئەخلاق. دەیەوێت بە پێشێلکردنی هەموو پێوەرەکان لە کەسایەتیی پەکەکە و گەریلاکاندا گەلی کورد لەناوببات، کە گەلی کورد بە شکۆ و پێوەر و کەرامەتەوە شەڕ دەکات.

کاتێک باس لە شەڕ دەکرێت و دەوترێت شەڕ،  دوو بیرۆکەی دژ بەیەک بە بیری مرۆڤدا دێت، کە سینگ بە سینگ لە دژی یەکتر دەجەنگن. هێزەکانی گەریلا لە بەرامبەر ئەوەدا بەرەنگاری و خۆڕاگری دەکەن و هەموو جارێکیش سەلماندوویانە، کە بە بەرخۆدان سەردەکەون، نەک تەنها لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ دەکەن، بەڵکو هاوکات لە دژی گەورەترین تەکنیک و تەکنەلۆژیای ناتۆش شەڕ دەکەن. هیچ تەکنیک و چەکێک نەماوە، کە دژی سروشتی کوردستان و گەریلاکانی کوردستان بەکارنەهێنرابێت. ئەوەش بەرجەستەترین نیشانەی بێدەسەڵاتیی سوپای تورکی داگیرکەر، کە زۆر تەکنیک بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک هەمیشە لە میدیاکانی خۆیدا دەڵێت، "چیاکان لە تیرۆریستان پاککرایەوە، لە شاخدا تیرۆریست نەماوە" و هەوڵ دەدات ڕای گشتی جیهان فریو بدات. کەواتە ئێستا مافی ئەوە هەیە، کە وەڵامدێکی بەم شێوەیە بدرێنەوە: ئەگەر لە چیاکاندا گەریلا نەماوە، ئەوا ئەو هەموو ئۆپەراسیۆنە، هێرشە ئاسمانی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە بۆ چییە؟

تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت

تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی تورک نکۆڵی لەو ڕاستییە بکات و قبوڵی نەکات، بەڵام ئەم ڕاستییە سەلمێنراوە و بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر لە دژی بەرخۆدانی ئازادیی شکۆمەندانەی گەریلاکانی ئازادی زۆر جار شکستی هێناوە. ئەو دەوڵەتە، کە ناتوانێت بەرگەی ئەم شکستە بگرێت، هەمیشە هەوڵی داوە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تێکۆشان و هەوڵی گەلی کورد بۆ ئازادی تێکبشکێنێت. پێش هەموو شتێک بۆمبی ناپاڵمی نایاسایی، کە لە ٢٣ و ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە دۆڵی تیارێ لە چەلێ بەکاری هێنا، دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر چەکی کیمیایی بەکارهێنا و ٣٦ گەریلای شەهید کرد.

ئەم شێوازە دڕندانەیە هێشتا بەکار دەهێنرێت. لە ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ دا چەند جارێک چەکی کیمیایی لە شەڕەکانیدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و ئامێدی بەکارهێناوە بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەوە بڵاوکراوەتەوە، لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا واتە لە ماوەی ٦ انگدا، بە گشتی ٢ هەزار و ٤٦٧ جار چەکی قەدەغەکراو، بۆمبی گەرمی (تێرمۆباریک)، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و بۆمبی فسفۆڕی بەکارهێناوە.

سوپای تورک بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان. گەریلاکانی کوردستان لە هەموو بارودۆخێکدا چالاکی ئەنجام دەدەن و سوپای تورکیا تێکدەشکێنن، سەرەڕای سەختی و دژوارییەکان، بەڵام دەرفەت دەئفارێنن و سوپای تورک-یان لە چیاکاندا پەرێشان و شپرزە کردووە.

 نەوەکانی عوسمانی، کە بەرامبەر بە تاکتیکە تایبەتەکانی گەریلای سەردەمی نوێ تووشی شۆک و کێشە بوون و لە تەنگەتاویدان، ناتوانن لە چیاکانی کوردستان بە بێ تەکنیک هەنگاوێک بنێن. تەقەمەنییەکانی جۆری تی ئێن تی (TNT)، تی ئێن بی (TNB)، دی دی ئێف (DDF) و تی ئێن پی (TNP) لەگەڵ ماددەی کیمیایی بۆ سوپای تورک بەس نەبوو، ئێستا قورسایی خستووەتە سەر بەکارهێنانی چەک کیمیایی و بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. ئەوە لە کاتێکدایە بەو رێککەوتنەی لە ساڵی ١٩٢٥دا لە جنێڤ واژۆکراوە، بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە شەڕدا قەدەغە کراوە. بۆ هەموان ڕونە و لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەزانرێت، کە بەکارهێنانی گازی کیمیایی تاوانێکی جەنگییە، بەڵام سوپای تورکی فاشیست بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. باشە ئێستا کاتی ئەوە نەهاتوە ڕابوەستێنرێت؟

گازە سوتێنەرەکان، گازە خنکێنەرەکان، گازی ژەهراویکردنی خوێن و گازی تەزاندن و سڕکردن بەکار دەهێنرێن

ئەو گەریلایانەی هەپەگە و یەژەئا ستار، کە ئێمە چاومان پێیانکەوت. کاتێک باسی ئەو ماددە کیمیایانە دەکەن، کە لە دژیان بەکارهێنراوە، وتیان، هەندێکیان گازی زەرد، هەندێکیشیان سەوزن، هەندێکیان تاڵن و هەندێکی دیکەشیان سوتێنەرن. چەندین جۆر  گازی کیمیایی هەیە. هەندێک لەو گازانە مرۆڤ دەخنکێنێت، هەندێک گازە دەمارن، گازێکی تر بەکار دەهێنن، کە خوێن ژەهراوی دەکات، گازی سوتێنەر، گازێکی تر دەڕژێنن، کە گازی تەزاندن و بێ هەستکردنە. بە ناوەکانیاندا دیارە، کە ئەو گازانە چین و چ زیانێکیان هەیە.

پێشتریش زۆرێک لە هەڤاڵانی ڕۆژنامەنووسمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا زانیاریان لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستارەوە وەرگرت و بۆ ڕای گشتییان بڵاوکردەوە، کە گازی کیمیاییان لەدژی بەکارهێنراوە. کاریگەریی ئەو ماددە کیمیاییانە لەسەر زیندەوەرەکان، کە هەڤاڵە ڕۆژنامەنووسەکانمان لە هەواڵەکانیاندا تیشکیان خستە سەر و باسیانکرد، لەلایەن مرۆڤە بە ویژدانەکانەوە بەکارهێنانیان پشتڕاستکرانەوە.

ژ.ت