کەماڵ رەئوف: بێدەنگی واتای هاوکاری دێت لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر کورد دەکرێت

کەماڵ رەئوف لە ڕۆژنامەوانە دیارەکانی باشوری کوردستانە و خاوەنی هەڵوێستە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، زۆر جار کاری لەسەر ئەو دۆسییە کردوە و ڕایگەیاند، خۆ بێدەنگکردن لە بەرامبەر ئەو تاوانەنەی تورکیا هاوبەشییە لە تاوانەکانی ئەو دەوڵەتەدا.

تا دێت هەڵوێستی گەلی کورد و دۆستەکانی لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە فراوانتر دەبێت، وێرای ئەوەش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوازێکی چڕ چەکی کیمیایی زیاتر بەکار دەهێنێت لەبەرامبەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.

دەربارەی ئەو هێرشانە و بەکار هێنانی چەکی کیمیایی و بێدەنگی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان کەمال ڕەئوف ڕۆژنامەوانی دیاری باشوری کوردستان کە خاون هەڵوێستێکی جێگرە لەسەر ئەو هێرشانە زۆر کاری لەسەر کردوە و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئێمە وەک پێوست نەمان توانیوە چەکی قەدەغە کراو وەک چەکێک (کارتێک) لە دژی تورکیا بەکار بێنین

ئەو ڕۆژنامەوانە ئاماژەی بەوەدا دەیان ساڵە چەکی قەدەغە کراو و کیمیای لە دژی گەلی کورد بەکار دەهێنرێت و وتی:" یەکێک لەو هۆکارانەی کە بە بەردەوامی ئەو چاکانە لەبەرامبەر گەلەکەمان بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە نەمان توانیەوە ئەو دۆسیە وەک کارتێک بەرامبەر دەوڵەتانی داگیرکەر لە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی بەکاربێنین. لە ڕابردوو سەدام ئەو چەکەی لە هەڵەبجە بەکار هێنا، تورکیاش لە دەرسیم بەرامبەر گەلی  کورد بەکاریهێنا. ئێستاش بە هەمان شێوە تورکیا درێژە بە تاوانەکانی دەدات لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەو چەکە قەدەغەکراوانە بەرامبەر گەلی کورد بەکار دێنێت.

'لە پەرلەمانی ئەورپا و عێراق گفتوو گۆی لەسەر ناکرێت، ئەگەر لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گفتوو گۆی لەسەر نەکرێت'

ئەو ڕۆژنامە نوسە سەرنجی ڕاکێشایە سەر بێدەنگی لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانی هەریمی کوردستان و بەم شێوەیە نرخاندنی کرد: "بە داخەوە تا ئێستا، کە نەمان توانیەوە لایەنە سیاسی و نیشتیمانەکان ئەو کەسانەی خەڵک دەنگی پێان داوە بیانخەینە جوڵەوە لەسەر ئەو دۆسییە. ئاخر ناکرێت ئێمە داوا بکەین لە پەرلەمانی ئەورپا  و داوی گفتوو گۆ بکەین بۆ چەکی کیمیاوی لە کاتێکدا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە نین گفتووگۆی لەسەر بکەن، ئەو بێدەنگیەی لە پەرلەمان باشوری کوردستان هەیە ڕێگەی خۆشکردوە دەوڵەتی تورکیا زیاتر چەکی قەدەغە کراو بەکار بێنێت لە ناوچەکە."

بێدەنگی لەبەرامبەر ڕووداوەکانی بەشێکە لە هاوبەشی تاوان لەبەرامبەر گەلی

کەماڵ ڕەئوف بێ ئەوەی ناو بێنێت سەرنجی ڕاکێشایە سەر کردارەکانی پەدەکە (پارتی) و وتی، لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە پەیوەندی و هاوکاریدان. بەم شێوەی درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "خۆ بێدەنگکردن بەرامبەر ئەو تاوانانە بەشێکە لە بەشداریکردن لە تاوانانە، کە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، هەر ئەوەندە نا، بەڵکو ڕێگریان کرد لەوەی پێداوستی خۆ پاراستن بۆ ئەو کەسانە بچێت، کە دەیانەویست خۆیان لە چەکی کیمیایی بپارێزن ئەوەش بۆ خۆی بەشداریكردنە لە تاوان و ڕێگەر خۆشكردنە بۆ تاوان."

'دەبێت پێش هەموو شتێک کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لەو تاوانە ئاگادر بکەینەوە و تیانبگەینین'

ئەو ڕۆژنامەوانە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی دەبێت هەموو شتێک ئەو بابەتە لە ناو خۆمان گفتوو گۆ بکەین و لێکۆڵینی بەرفراوان بکەین، وتیشی:" دەبێت لێکۆڵینەوەی فراوان بکەین و بۆ ڕێخکراوە نێودەوڵەتی و تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەکانی بسەلمێنین، کە چەکی قەدەغەکراو بەرامبەر گەلی کورد بەکار دێت، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئەوە نەکراوە، کاتێک ئەوەمان کرد دەتوانین داوای ئەنجام بکەین."

" ڕێگە بە میدیا نێودەوڵەتیەکان بدەن بێن لە ناوچەکە بەڵگە کۆ بکەنەوە لەسەر بەکار هێنانی ئەوە چەکە قەدەغەکراوانە"

پێش هەموو شتێک نەک تەنیا ڕاگەیاندنی ئێمە، بەڵکو دەبێت پەرلەمانتار و ڕێکخراو نێودەوڵەتی ڕاگەیاندنی جیهانی سەردانی ئەو ناوچانە بکات کە چەکی قەدەغەکراوی تێدا بەکار هاتوە لە لاین دەوڵەتی تورکیایەوە بەڵگەی پێوست کۆبکەنەوە، دەبێت بۆ ئەم بابەتەش هەموو لایەک هاوکاربێت بۆ ئەوەی ئەو شاندانە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن، بەم شێواز و ڕێبازە دەتوانین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری بکەینەوە لەو تاوانەی بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، هەرچەندە تا ئێستا هەندێک کار کراوە، بەڵام ئەوە بەس نیە و وەک پێوست نیە، هاوکات بەرژەوەندی نێو دەوڵەتیش وایکردوە کە تا ئێستا چاویان گرتوە بەرامبەر ئەو تاوانانە کە دەوڵەتی تورکیا دەیکات."

' تورکیا سود لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەبینیت بۆ هێرشکردنە سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان'

ناوبراو وتیشی، تورکیا سود لەشەڕێ نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەبینێت کە هەموو دونیای بەخۆی سەر قاڵ کردوە سەرنجەکان لەسەر ئەو شەڕەیە، بۆیە تورکیا ئەوە کردووەتە دەرفەت لەو کاتەدا هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد چەکی قەدەغەکراوا بەکار دەهێنێت و  کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەو تاوانە بێدەنگە.

ژ.ت