لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری شەنگال شەهید بوو

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شەنگال، مەروان بەدەل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال شەهید بوو. لە ئۆتۆمبێڵەکەدا ٢ منداڵی مەروان بەدەلیش هەبوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ لە شەنگال تاوانی مرۆڤایەتی کرد. بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شارەدێی خانەسوری شەنگال هێرش ئەنجامدرا.

لە ئۆتۆمبێڵەکەدا مەروان بەدەل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال و ٢ منداڵی هەبوون.

لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەدا مەروان بەدەل خوەدێدا شەهید بوو.

هەردوو منداڵی مەروان بەدەل لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە ڕزگارکران.

چاوەرێ دەکرێت دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.

ف.ق