تەرمی گوڵسن ئەیاز لە مەخمور بەخاک سپێردرا
تەرمی گوڵسن ئەیاز لە کامپی مەخمور، کە دوێنێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
تەرمی گوڵسن ئەیاز لە کامپی مەخمور، کە دوێنێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ ئۆتۆمبێلێکی کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە نزیک گوندی سەرگەڕانی سەر بە قەزای مەخمور لەکاتی گەڕانەوەیدا لە نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو. لە ڕووداوەکەدا گوڵسن ئەیاز گیانی لە دەستدا و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
تەرمی گوڵسن ئەیاز دوای توێکاری لە موسڵەوە بە کاروانێک بەرەو کەمپی مەخمور برایەوە و لەلایەن دانیشتوانی کەمپەکەوە پێشوازیی لێکرا.
تەرمەکە بردرایە مزگەوتی گەڕەکی شەهید چیچەک بۆ ئەنجامدانی ئەرکی ئایینی و لە دوای ئەوە بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی کامپەکە بەخاک سپێردرا.
ژ.ت