تیمەکانی تۆڵەکردنەوە لە دژی هێرشە کیمیاییەکان چالاکییان ئەنجام دا
تیمەکانی تۆڵەکردنەوە لە ئامەد لە دژی هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ڕێگەداخستنیان ئەنجامدا و پەیامی "بێدەنگی تاوانە" ڕاگەیاند.
تیمەکانی تۆڵەکردنەوە لە ئامەد لە دژی هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ڕێگەداخستنیان ئەنجامدا و پەیامی "بێدەنگی تاوانە" ڕاگەیاند.
تیمی تۆڵەی شەهید دیرەن وان لە یەپەسە لە ئامەد لە دژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا.
تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دیرەن وان ڕایگەیاند: "ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد لەسەر رێگای فاتح، گۆچمەنلەر و سەیرانتەپە چالاکیی هاوکاتی رێگە داخستن ئەنجامدرا. دوژمن هەوڵیدا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە دەستتێوەردان بکات، بەڵام ئەنجامی بەدەست نەهێنا. تیمەکانی تۆڵەسەندنەوە بە سەرکەوتوویی چالاکی خۆیان ئەنجام دا. ئەو چالاکییانە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجام دران".
'لە بەرامبەر گەریلادا شکستیان هێناوە'
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:
"هەرچەندە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بەرامبەر بە گەریلاکان بە چڕی تەکنەلۆژیای جەنگی بەکار دەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر گەریلادا شکستیهێناوە و بۆ شاردنەوەی ڕووخان و شکانەکەى دەستیکردووە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، بەکارهێنانی ئەو چەکانە نیشانەی ئەوەیە، کە ڕژێمی فاشیست لە لایەن گەریلاکانەوە لاوازکراوە و تێکشکێنراوە. ئەو گەریلایانە، کە بە شێوەیەکی شکۆدارانە لە دژی ئەو هێرشانە تێدەکۆشن و بەرخۆدانی شکۆ بەڕێوەدەبەن، بە چالاکییەکانی خۆیان دوژمنیان بێچارە کردووە، لە چوارچێوەی هزر و بیری ڕێبەر ئاپۆدا تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی خۆیان بۆ ئازادیی کورد و گەل درێژە پێدەدەن.
'بێدەنگی تاوانە'
لەبەرامبەر شەهید باز و شەهید هەڵبەست دا، کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و ڤیدیۆکانیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکرانەوە، پێویستە پێش هەمووان گەلی کورد و کوردستانیان بێدەنگ نەبن و لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بجەنگن, پێویستە تێکۆشان بگۆڕدرێت بۆ چالاکیی دژ بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. ئەگەر ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بە چەکی کیمیایی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، ئەوا بێدەنگی بەرامبەر ئەو ڤیدیۆ و دیمەنانە بە مانای تاوانە بەرامبەر بە ویژدان، شکۆ، کەرامەت و ژیان".
ژ.ت