یەرەکە: لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لە ئاسۆس٤ گەریلا شەهید بوون- نوێکراوەتەوە
یەرەکە رایگەیاند، کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا کە لە کاتی جیاجیا بۆ سەر ئاسۆس ئەنجامیداون ٤ گەریلا شەهید بوون.
یەرەکە رایگەیاند، کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا کە لە کاتی جیاجیا بۆ سەر ئاسۆس ئەنجامیداون ٤ گەریلا شەهید بوون.
راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەسەر ئەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"وەک دەزانرێت ٢٦.٩.٢٠٢٢ لە هەرێمی ئاسۆس سەر بە شارباژێڕ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدابوو. لەو هێرشەدا هەڤاڵێکمان بریندار ببوو. وەک دەزانرێت ئەو هەڤاڵەمان کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر بوو و برینداربوو. لە رێکەوتی ٥.١٠.٢٠٢٢ هەڤاڵەکەمان کە بریندار ببوو گەیشتە کاروانی شەهیدان. زانیارییەکان لە بارەی ئەو شەهیدەوە بەم جۆرەن:
زانیاری لەسەر ناسنامەی ئەو گەریلایەی شەهید بووە:
ناو و پاشناو: حسێن رەحمەتی
کۆد: سیروان سنە
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٢ ئاسۆس
حسێن رەحمەتی بە ناسناوی سیروان سنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆ هاتە دنیاوە. شەهیدبونی شەش گەریلا لە قەندیل کە لەلایەن چاپەمەنی پەژاکەوە راگەیەندرا، کاریگەری دەکاتە سەر و لەبەر ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی گەریلا دەکات. لە ناو ریزەکانی گەریلادا زۆر زوو بەرەوپێش چوو. ساڵی ٢٠١١ لە تەنیشت فەرماندە سمکۆ سەرهەڵدانلە ناو شەڕی قەندیلدا دەبێتە خاوەنی ئەزمونی گەورە. لەناو ریزەکانی گەریلادا بە کەسایەتی زەحمەتکێشانەی خۆی دەناسرا. خۆنەویستانە بەشداربوون و دڵپاکی و مامەڵەی دروست لەبەرامبەر هەموو ئەرکەکانی رێکخستن، لە ماوەیەکی کورتدا بووە جەنگاوەرێکی راستەقینەی ئاپۆیی. ئەوەی لە کەسایەتی خۆیدا بونیادی دەنا وای دەکرد کە لە بەرامبەر دوژمن هەڵوێستێکی بەهێزی هەبێت و پێشەنگایەتی سەردەمەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی.
سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی هەڤاڵ سیروان، هەروەها تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ئێمە باش دەزانین کە گەلەکەمان خاوەنداری لە شەهیدانی خۆیان دەکەن و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانی قارەمانمان بە فیڕۆ نەچێت دەبنە رێبواری رێگای شەهیدان. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ ئەوەی خاوەنداری لە رەنج و ئەو بەهایانەی ئەو هاوڕێیانەمان دروستیان کردوون، بکەین، ئەو ئاڵایەی کە رادەستی ئێمەیان کردووە تا کۆتایی دەشەکێنینەوە و بەبەرزی رایدەگرین و بەڵێن دەدەین کە خوێنی شەهیدانمان بە بێ تۆڵە نابێت.
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا سێ گەریلا شەهید بوون
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دا سێ هاوڕێمان لە هەرێمی ئاسۆس لە هێرشی فڕۆکەی سیخوڕی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " وەک گەلەکەمان و رای گشتی دەزانێت لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سەرهەڵدانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرشەکانی داگیرکەران لەسەر هێزەکانمان و گەلەکەمان زیاد بوون. لەبەرامبەر خۆپیشاندەران و سەرهەڵدێرەکان رۆژانە رژێمی ئێران هێرش ئەنجام دەدات، مرۆڤەکان دەکوژێت. جیهانیش سەیری ئەوە دەکات، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سەرهەڵدانی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان، هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیاش بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلاکانمان زیاد بوون. ئێمە ئەو هێرشە داگیرکارییانەی تورکیا و ئێران لە چوارچێوەی هاوکاریدا دەبینین و لەسەر ئەو بنەمایە هێرش بۆ سەر هێزەکانمان ئەنجام دەدرێن. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەماندا دەمێنینەوە، لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێین. لەسەر بنەمای شێوازی خۆمان لە دژی ئەو داگیرکەرانە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی ئاسۆس لە دوو شوێنی جیاجیادا هێرشی فڕۆکەی سیخوڕی ئەنجامدرا. لەو هێرشانەدا هەڤاڵ سەرحەد، دلۆڤان و باگەر شەهید بوون. لەبارەی ناسنامەی هەر سێ هەڤاڵەکەمان لە ماوەی داهاتوو زانیاری بە گەلەکەمان دەدەین".
هـ . ب