بە دیمەن

"لە ساڵی ٤٧ هەمیندا گورزی بەهێزتر لە داگیرکەر دەوەشێنین"

٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گۆڕەپانەکانی گەریلا بە مەراسیمێک پیرۆزکرا. لە مەراسیمەکەدا دووپاتکرایەوە لە ساڵی ٤٧ هەمینی تێکۆشاندا گورزی بەهێزتر لە داگیرکەر دەوەشێنن.

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هیزەکانی گەریلا بە مەراسیمێکی سەربازی پێشوازییان لە ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرد. لە مەراسیمەکەدا یەک لە فەرماندەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار گوڵچین ئوموت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد و تیشکی خستەسەر بابەتە گرنگەکان.

گوڵچین ئوموت لە سەرەتای قسەکانی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد و گوتی: "٤٧ هەمین ساڵی پارتەکەمان (پەکەکە) سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی دۆزی ئازادی و هەڤاڵانی پێشەنگی هەڵمەتی بەپارتیبوون حەقی قەرار و مەزڵوم دۆغان و محەمەد خەیری دورموش و کەمال پیر و هەڤاڵ سارا و هەڤاڵ بێریتان و لە کەسێتی ئەواندا لە تەواوی شەهیدان کە خۆیان فیدایی دۆزی ئازادیی کردووە، پیرۆز دەکەین. هاوکات لە کەسێتی فیداییانی سەردەمی نوێ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین، ئەم یادە لە هەموو شەهیدانمان پیرۆز دەکەین. سەری ڕێز بۆ یادیان دادەمەزرێنین. هەروەها ئەم ڕۆژە لە تەواوی گەلەکەمان و هەڤاڵانی تێکۆشەری زیندان و هەموو هەڤاڵانمان کە لە چوار پارچەی کوردستان لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن، پیرۆز دەکەین. لە قۆناغێکی وەها گرنگدا کە ئێمە و گەلەکەمان پێیدا تێدەپەڕین، پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە، زۆر گرنگە".

"ئەمڕۆ ملیۆنان کەسین"

لە بەردەوامیی قسەکانی فەرماندە گوڵچین، گوتی: "لە ساڵی ١٩٧٣ هەڵمەتی بەپاریبوون لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شەش کەس دەستی پێ کرد. لە ساڵی ١٩٧٨، پاش شەهیدبوونی ڕێ‌هەڤاڵ حەقی قەرار، یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە بە بەشداری ٢٢ کەس ئەنجامدرا. لەمڕۆدا هەزاران فیدایی، هەزاران گەریلای کوردستان بۆ دۆزی کورد، بۆ دۆزی ئازادی کوردستان، بۆ دۆزی گەلانی بندەست، بۆ ژنانی بندەست لە چوار پارچەی کوردستان و لە جیهاندا تێدەکۆشن. وەک چۆن تەڤگەرەکەمان بە ٦ کەس دەستی پێکرد، بە ٢٢ کەس دامەزرا، ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس بە بانگەشە و خواستی زیاتر و بە ئامانج و پلانسازیی باشتر، بە پارادایمێکی مەزن لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان لەنێو تێکۆشان دایە. دووبارە ئەم ڕۆژە لە گەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ئازادیی خۆیان لە تەڤگەرەکەماندا دەبینن، پیرۆز دەکەین. بەتایبەت ئەم ڕۆژە لەو کەسانە پیرۆز دەکەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان دەست پێ کردووە".

"کەس ناتوانێت پلانسازیی قێزەون لەسەر ئێمە بسەپێنێت"

فەرماندە گوڵچین ئوموت لەسەر بانگەوازەکانی دەوڵەتی تورک دوا و پەیامی گرنگی دا: "ئێمە ٤٥ ساڵە بەرامبەر هەمان زیهنیەتی داگیرکەر، بەرامبەر سوپای ناتۆ شەڕ دەکەین. هەموو جیهان دەبینن کە لەمڕۆدا ئێمە لە هەرکاتێک بەهێزترین، بەهیواترین، نزیکترین لە ئازادی. دەوڵەتی تورک و گشت هێزەکانی ناتۆ کە ئێمە ٤٥ ساڵە بەرامبەریان شەڕ دەکەین، گەیشتوونەتە ئاستێک، دەیانەوێت شکستی خۆیان لە شەڕ و سیاسەتدا، بە ڕێبازی فشارکردن لەسەر ڕێبەرێتیمان و گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی بشارنەوە، چیتر ئەمە نامومکینە. ئەم زۆردارییەی ئەوان، دەرخەری شکستیانە لە شەڕ و سیاسەتدا. بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە دیسانەوە بانگەواز دەکەین. ئەوانەی هیوایان لەسەر لەناوبردنی پەکەکە هەڵچنیووە، با باش بزانن. تەڤگەری پەکەکە، تەڤگەری گەلی کورد، تەڤگەری ئازادیی ژنان، بەتایبەت بە ڕێبەرێتیی ڕێبەر ئاپۆ تەنها نین، پەکەکە بووەتە تەڤگەرێکی جیهانی و گۆڕاوە بۆ هێزی چارەسەری کۆمەڵگە، بووەتە هێزێک بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. ئەمڕۆ فاشیزمی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە ئاستێک بانگەوازی شەڕی تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکات، با باش بزانێت؛ پەکەکە لە ئاستێکدایە، نەوەک تەنها بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەرامبەر هەموو هێزە هەژموونخوازەکان، تا ئازادیی کوردستان و ئازادیی کۆمەڵگەی کورد، تا ئازادیی هەموو گەلانی بندەست بەرخۆدان دەکات، تێدەکۆشێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات".

"ئێمە سەردەکەوین"

لەکۆتاییدا گوڵچین ئوموت گوتی: "٤٧ ساڵە تێکۆشانی ئازادیی دەکەین، هێزی ئەوەمان هەیە سەدان ساڵی تر بەرامبەر فاشیزم شەڕ بکەین. لەسەر ئەم بناغەیە دەڵێین، تا کۆتایی بە پێداگرییەوە تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تا ئازادیی کوردستان، بەرامبەر سیستەمی باڵادەست، بەرامبەر فاشیزمی تورک، شەڕ و تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین".