بە دیمەن

'تێکۆشان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٤٧ەمیندا زیاتر بەهێز دەبێت'

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و رایگەیاند، ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشان لە هەموو روویەکەوە دەبێتە بەهێزترین ساڵی تێکۆشان".

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە میانی 'بەرنامەی تایبەت'ی کەناڵی مەدیا خەبەر باسی لەوەکرد کە بە ئامادەکاری، پلانسازی و پێداگریی بەهێزترەوە دەست بە ساڵی ٤٧ەمینی دامەزراندنی بزوتنەوەی پەکەکە دەکەن. هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

"سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆمان پێگەیشت. بە تامەزرۆیی قووڵ و رێزەوە سڵاوی ئاراستە دەکەین. ئێمە پێدەنێینە ٤٧ەمین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە. جەژنی پارتەکەمان لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. لە ساڵی ٤٧ەمیندا لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و پارتەکەمان ئێمە بە شێوەی بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین.

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا عومەر ئۆجالان برازای رێبەر ئاپۆ دیداری لەگەڵ ئەنجامدا. رێبەرایەتی لەوێ بە روونی باسی لە دۆخی خۆی کرد. وتی، 'یەک گۆشەگیری بەردەوامە، دوو؛ ئەگەر هەلومەرج برەخسێندرێت ئەو هێزەم هەیە کە لە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبووندا رۆڵی خۆم بگێرم؛. هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، وڵاتپارێزەکان لەسەر ئەو گفتوگۆیان کرد و بەردەوامن و هەوڵ دەدەن تێبگەن. بەڵام هەندێک لایەن زیاتر سەرقاڵی بە شێوەیەکی نەرێنی خەریکی قسە و قسەڵۆک وچەواشەکارین.

فاسیزمی ئاکەپە-مەهەپە گەیشتووەتە بنبەست

تێکۆشان بەرەوپێشچووە و ئاستی شەڕی جیهانی کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، دەوڵەتی تورک، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی بە راستیش تەنگەتاو کردووە، هێناویەتیە لێواری رووخاون. لە سەرەتاوە ئەم سیاسەتە کۆلۆنیالیستی و قڕکارییەی لە دژی کوردان کە دەوڵەت ئامادەی کرد، لە بنەڕەتدا ئەو کارەساتە لەلایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە ئامدەکرا. زۆر جار هۆشداریمان دا و وتمان، "ئێوە تورکیا دەخەنە ناو کارەساتەوە'. پێش ئێمە، رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا ئەوەی خستەڕوو و وشیاریدا. بەڵام گوێیان لێنەگرت، نەیانویست گوێ بگرن و تێبگەن. بەڵام کاتێک رووبەڕووی راستی بوونەوە، کەوتنە شڵەژان و ترسەوە و لە سەرەتای تشرینی یەکەمەوە دەڵێن، 'برایەتی کورد و تورک، ئێمە یەکدەگرین، یەکێتی نەتەوەیی پێویستە. ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەرمان، هیچ نەبێ با ئۆجالان بێتە پەرلەمان قسە بکات، با وتار بدات و رایبگەیەنێت کە رێکخراوەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە'.

راگەیاندنی تورک ناوەندی پرۆپاگەندەی شەڕی تایبەت، رێکخستنی شەڕی شەڕی دەرونییە. دێن و هەموو شتێک دەڵێن، چی بەدەمیاندا دێت دەیڵێن. وتەیەک هەیە، دەڵێت 'زمان ئێسکی نییە'. لەسەر ئەو بنەمایە چی بە دەمیاندا بێت دەیڵێن. هەوڵ دەدەن بەو جۆرە باس لە رێبەر ئاپۆ بکەن. ئاشکرا بوو کە ئامادەکارییان نییە. تەنیا دوای ئەوەی مەترسییان بینی کەوتنە شلەژانەوە و دڵەڕاوکێوە و هەندێک بانگەشەیان کرد، هەوڵ دەدەن رۆژەڤەکە هەڵبگێڕنەوە و پێچەوانەی بکەنەوە. دەیانەوێت رای گشتی بە لاڕێدا ببەن.

هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییمان کە ئامانجەکەی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە بە راستیش گوشاری خستووەتە سەر ئەوان. سیستمی قڕکردن و ئەسکەنجەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بووە مایەی ئەوەی زۆر شەرمەزار بن. لە چوار لای جیهان شەرمەزار کران. ئیتر هەمووان ئەوە دەزانن. سیاسەتمەداران، مافناسان، هونەرمەندان، ژنان، گەنجان، ئەکادیمیەکان، لایەنە رۆسنبیرییەکان، کۆمەڵگە، خەڵکی سەر شەقام... هیچ کەسێک ئەوە بە یاسایی و ئەخلاقی نابینێت. هەمووان دەڵێن دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت. گوشارێکی زۆر جدی لەئارادایە بە ئاراستەیە. دیارە بۆ سووککردنی ئەو بارە، ویستیان ئاستی چالاکییەکان سووک بکەن. وەک ئەوەی بڵن، 'ئێمە هەندێک گفتوگۆ دەکەین. چەند قسەیەک دەکەین. چاوەڕوانی دەخوڵقێنین، رۆژەڤ هەڵدەگێڕنەوە و بە گوێرەی خۆیان رۆژەڤ دادەتاشن. واتە هەر هیچ نەبێت هەندێک گوێ بگرن، چالاکییەکان سست بکەن و لەبەریەکیان هەڵوەشێنن'. لێکدانەوەیان بەم جۆرەبوو.

چالاکی توساش دەمامکەکانی داماڵی

بەڵام بەڵی دەمامکەکەیان زوو کەوتخوارەوە. بەڕاستی چالاکییەکەی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر هەموو شتێکی ڕوونکردەوە. دەمامکەکەیانی داماڵی. حەقیقەتی بە ڕوونی پیشاندا. بۆیە لەم بابەتەدا ڕاستەوخۆ دەڵێم. با گەل و دۆستەکانمان گوێیان لێ نەگرن و پشتگوێی بخەن. هیچ مانا و نرخێکییان نیە. دابڕاون لە حەقیقەت. پەیوەست بە ئێمەوە، پەیوەست بە پەکەکەوە زۆر شت دەڵێن. هەمووی بێ بنەما و درۆیە. بە ڕوونی دەڵێم. ئەوەی دەیڵێن ڕاست نیە. لەبەئەوەی بۆ مرۆڤ ڕوونبووەتەوە، دەڵێن دەربارەی پەکەکە زانیاری کەم هەیە، ئێمە چیبکەین، چل جار دووبارەی بکەینەوە ئینجا باوەڕدەکەن.

بۆیە پێویستە مرۆڤ گوێیان لێنەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم شتەی گوت. گۆشەگیری بەردەوامە. ئەمە مانای چی دەگەیەنێت؟ دەبێت تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەردەوام بێت. وتی، بارودۆخەکە بسازێنن من ڕۆڵی خۆم دەگێرم. لەو کاتەدا بارودۆخ بەچی دەڕەخسێندرێت؟ بە تێکۆشان. ئەرک دەکەوێتە سەرشانی هەمووان و دەبێت زیاتر تێبکۆشین.

دەبێت گەریلا زیاتر تێبکۆشێت، ژن، گەنجان و گەلەکەمان. ئەوانەی کە هەندێک پرسیار لە مێشکیاندا هەیە دەبێت بەم شێوەیە ڕاستییەکان ببینن. گەلەکەمان لە ١٦ی تشرینی دووەمدا جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی نیشاندایەوە. لە ١٧ی شوباتیشدا نیشانی دابوو، ئاستی هەڵمەتی نێونەتەوەی دیاریکردبوو. ئاستی جەماوەری دەستپێکردبوو. گەلی کورد و دۆستان لە دەرەوەی وڵات ئەوانەی ئەم هەڵمەتەیان بەڕێوەبرد، بە ئاشکرا خواستی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی. لە ئێستاشدا هەمان شتە.

لە هەموو کوردستاندا گەل و گەنجانمان چالاکی ئەنجام دەدەن. لە ڕۆژئاوا گەل لەسەر پێیە. لە باکوور بەرخۆدان لە دژی قەیوم بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک هێرش دەکات. کۆمەڵکوژی بەردەوامە. لە ڕۆژئاوادا دارییان بەسەر بەردەوە نەهێشتووەتەوە. لە ٦ی تشرینی دووەمدا جارێکی دیکە سزای ٦ مانگەی دیسپلین بڕدرایەوە. پێش ئەوە لە ٤ی تشرینی دووەمدا سەپاندبوویان. ٦مانگ تێپەڕی. وا ٦ مانگی دیکەش تێپەڕدەبێت، جارێکی دیکە ئایار دێتەوە. هەموو ئەم سزایانە بناغەیەکەی هەیە.

لە لایەکی دیکەوە دۆخێکی وا دەگوزەرێت چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا قەدەغەدەکرێت. ئۆرگانی میدیایی هەیە کە وەک مەکینەیەک لە شۆردنەوەی عەقڵدایە. هەمووی پسپۆری شەڕی تایبەتەن. ئەوەی دەخرێتە ڕۆژەڤەوە پسپۆری شەڕی تایبەتە. بۆیە نابێت مرۆڤ گوێیان لێبگرێت. ڕاستییەکان ڕوونە.

کوردان وەڵامی سڵاوەکەیان دایەوە

هەرەوەها لەم باتەدا هەندێک هەبوو کە دەیانویست هەندێک شت بکەن، دەیانتوانی بە ئاسانی بیکەن. گەر بەڕاستی گوێ لە نیگەرانییەکان دەگیرێت، گەر بەڕاستی دەستبەرداری سیاسەت و عەقڵیەتی قڕکەر، داگیرکاری و فاشیست دەکرێت. گەر لایەنگری چارەسەری پرسی کوردن، گەر ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو دەگرن ئەوکاتە دەبێت بەو پێییە بجوڵێنەوە. ئەوکاتە هەمووکەس دەیبنێت، هەستی پێدەکات و وەڵام وەردەگرێت. ئەو سڵاوەی لە کوردان کرا هیچ کاتێک بێ وەڵام نەیانهێشتەوە. لە ئێستادا لەوئاستەدا نین کە لە دۆخەکە تێنەگەن.

ئەوەی لە ئێستادا ئەنجام دەدرێت ڕۆژەڤی بێ بنەمایە کە بە هێرشی فاشیستی دەیانەوێت زەمینە بخوڵقێنن، بەم شێوەیە ئەوەی بە هەڵبژرادن بە دەستیان نەهێنا بە دەستبەسەرکردنی فاشیستی وەرێگرن. نابێت گوێ بەوانە بدەین و تێکۆشانی خۆمان بەهێز بکەین. قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەر و بنەماڵەیان بەسەر ڕێبەرئاپۆدا سەپاند. دەبێت قیامەت بەرپاکەین. لە تەواوی جیهاندا لە چوارچێوەی یاساییدا دەبێت ناوزڕ و رسوابکرێت. شتێکی لەم شێوەیە دەبێت؟ هیچ پاساوێکی نیە. هیچ شتێک بە پارێزەران ناگوترێت. قەدەغەی چاوپێکەوتن هەیە، لە لایەکی دیکەوە لە گفتوگۆکردنی لەسەر فڵان ماف بێ مافی ئەنجام دەدرێت. هیچ پەیوەندییەکی بەڕاستییەوە نیە. هەمووی یارییەکە، نابێت مرۆڤ پێی هەڵخەڵەتێت. وەک گەل دەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وەک دۆستانمان دەبێت لە دەرەوەی وڵات هەڵمەتی ئازادی بەهێزتر بکەین و گرنگی بە تێکۆشان بدەین و بەرفراوانی بکەین. لە هەموو جێگەیەک چالاکی ئەنجامگر بکەین. ڕێبازی نوێی چالاکی بێنینەئاراوە. ئەوکاتە ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن، ڕوون دەبنەوە. یارییەکانیان بە ئاسانی تێکدەچێت.

زانیاری وەرگرتن لە ڕێبەر ئاپۆوە مۆراڵە

پەکەکە بە یەکەم کۆنگرەی ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ بە فەرمی دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. لە ئێستادا لە ساڵوەگەڕی ٤٦هەمینداین. لە هەموو جێگەیەک پیرۆزبایی هەیە. بە تایبەتی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و زانینی دۆخی تەندروستی بۆ هەموو گەل بووە مۆراڵ و جۆشوخرۆش. بۆیە هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر پیرۆزبایی ٢٧ی تشرینی دووەم دەکات.

لەلایەکی دیکەوە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدرا و هەیە. پەکەکە پارتی ژنانە. جەوهەری تێکۆشانی پەکەکە تێکۆشانی ئازادی ژنە. لەسەر بنەمای ئازادی ژن تێکۆشانی ئافرندنی ئازادی کۆمەڵایەتییە. ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی ژنۆلۆژی بووە ڕێبەری هەموویان. زیاتر لە ٥٠ ساڵە ژن پێشەنگایەتی دەکات. تێکۆشانی یەکگرتوویان هەموو ڕۆژێک کۆڵانەکان پڕ دەکات. لە هەموو کوردستان و جیهاندا ئەم چالاکییانە دەکەن.

پێش هەموو شتێک دەمەوێت سڵاو لە چالاکی پیرۆزباییەکانی پارتەکەمان بکەم. جەژنی ژیانەوە، جەژنی پارتیمان لە هەموو هاوڕێیان، گەریلا قارەمانەکان، تەڤگەری ژن وگەنجانمان، گەل و دۆستانمان  و بەتایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەم. لە تێکۆشانی دیموکراتیکی و ئازادییدا لە ساڵی ٤٧هەمییندا پەکەکەدا هیوای سەرکوتن دەخوازم. هەروەها لە کەسێتی شەهیدی گەورەی دەستپێکمان هاوڕێ حەقی کارەردا هەموو شەهیدانی پارتیمان حەقی کارەرەوە تا پێشەنگانی گەورەی فیدایی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بە حورمەت، خۆشەویستیی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوە بەڵێنی ڕێکخستنی ئامانجی شەهیدان دووپاتەکەمەوە.

پەکەکە خاوەنی تایبەتمەندی جیاواز و سەربەخۆیە

پێویستەکات باش حەقیقەتی پەکەکە پێناسەبکرێت و تێیبگەین. ئەمەش بەمانای تێگەشتنە لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ. لەم بابەتەدا هەندێک هەوڵدان هەیە. لە ڕاستییدا ئەوەی لەماوەی ٤٠-٥٠ ساڵدا لە تورکیا و جیهاندا ئەو بابەتی زۆرترین گفتوگۆی لەسەر دەکرێت حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. لەم ساڵوەگەڕەدا هەمان دۆخ هەیە. پێشکەوتنێک نیە. ئەو کاتە لە ساڵی ٤٦هەمیندا لە ساڵانی پێشوشدا پەکەکە تێکۆشانی بەپێی ئەمە بەڕێوەبردووە. تێکۆشانی بەهێز کە سەختییەکان ڕادەماڵێت، ڕۆژەڤ دیاری دەکات، لەسەر بنەمای ئازادی کوردان دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەموو گۆڕەپانی سیاسیدا دەسەپنێت، بە بوێری و فیداکارییەوە بەڕێوەیی بردووە. ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێن نیشاندەری ئەمەیە. گەر بەم شێوەیە نەبوایە، ئەوا ئەوەندە گفتوگۆ لەبارەی پەکەکەوە نەدەکرا.

جگە لەوەش، پەیوەست بە پەکەکەوە زانیاری هەڵە بڵاونەدەکرایەوە، بەتایبەت ئەوە کارانە نەدەکرا کە بیرکردنەوەی کۆمەڵگە ئاڵۆز بکەن. ئەمە ئەنجامەکانی تێکۆشانی ساڵی ٤٦هەمینی پەکەکەیە. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە تێکۆشان کاریگەری زیاتر لە کۆمەڵگەی تورکیا دەکات. دەبێت بەم شێوەیە لێی تێبگەین. بۆیە شتانێکی ئاوا ئەنجام دەدرێن. باشە مانای چییە؟ بە مانای تێگەیشتی ڕاستی پەیوەندییەکانی پەکەکەیە بە تورکیاوە. بەڵێ لە ڕاستییدا پەکەکە خاوەنی تایبەتمەندی جیاواز و سەربەخۆیە.

لەو سەردەمەدا هیچ هەنگاوێکی ڕێبەرێتی وەک ڕێبەر ئاپۆ نەبوو. جیاوازی زۆری هەبوو. لە لایەکەوە گەنجانی کورد لە بەنداوی چوبوک پایە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی پەکەکەیان دادەنا، لە لایەکی دیکەوە حەقی کارەر و کەمال پیر لە ماڵێکدا دەمانەوە، کاری هاوبەشی شۆڕشگێڕییان دەکرد. لەو کاتەی پایە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنێک لە کوردستاندا دا دەنرا، لە دەریای ڕەشەوە لەگەڵ ئەم شۆڕشگێرە گەنجانەشدا گفتوگۆی دەکرد. ئاستی پەیوەندییەکانی بەم شێوەیە بوو. ئەمەش ئاستی تێگەشتن نیشان دەدات.

سەرەنجدەین، لە ئادیۆد دەستیپێکرد کە بەهاری ١٩٧٤دا دامەزرا، دواتر وەک بەرەی یەکگرتووی بەرخودان دژی فاشیزم (FKBDC)بەردەوام بوو لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠. لەو سەردەمەدا گەیشتە هەبەدەهە. لە نێو هەموو ئەو هێزانەی هاوپەیمانیدا ئەوانەی دیموکراتیکبوونی تورکیایان دەوێت پەکەکە هەیە. لە ڕاستی تورکیا دانەبڕاوە. ڕێکخستنێکی دیکەی کورد نیە. کەسایەتییەک یان ڕێکخستێک کە دەڵێت بە ناوی کوردستانەوە دەجوڵێتەوە، لە نێو ئەو هێزانەدا نیە. بەڵام پەکەکە هەیە. حەقیقەتی پەکەکە ئەوەی دەرخست کە ئازادی کوردان و دیموکراتیکبوونی تورکیا یەکانگیرن، تەواوکەری یەکترن. دەبێت بەم شێوەیە ڕاستی پەکەکە ببینرێت و لێی تێبگەین.

کەس ناتوانێت بڵێت پەکەکە هێزێکی بەرتەسکە، پەیوەندی بە پرسەکانی تورکیاوە نیە. ئەوانەی هەوڵدەدەن ئەمە بڵێن ڕاستییەکان پێچەوانە دەکەنەوە. دوورە لە ڕاستییەوە. وەک چۆن ئەوەی لە نەتەوەپەرستی تەنگی کوردی خۆی دابڕی، لە دژی نەتەوەپەرستی، ملکەچکاری ڕیفۆرمیست و نەتەوەپەرستی بۆرۆژوای بچوک تێکۆشا، خۆی ئاواکرد، لەوانە دابڕا و خۆی کرد بە تەڤگەرێکی ئازادی کوردی کە دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دەوێت، لە هەمانکاتدا لە دژی شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی لەسەر پرسی تورکیا  کاریگەر بوو، تێکۆشا. شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی (سۆسیالی) چی بوو؟ هەبوونی تورک، هەبوونی کورد، ئازادی قبوڵ نەدەکرد، نزیکایەتییەکی لەوجۆرە بوو کە لە دژی کوردان خزمەتی ئایدۆلۆژیایی فەرمی دەوڵەتی دەکرد. بۆیە نەیانتوانیبوو بە شێوەیەکی دروست شیکاری تورکیا بکەن. نەیانتوانیبوو هێڵی شۆڕشگێڕی لەتێکۆشاندا بە شێوەیەکی ڕاست دەسنیشان بکەن. وەک چۆن ئەوەی دابڕان لە نەتەوەپەرستی کورد، تێکۆشان لە دژی ئەوە، بە مانای دابڕان نایەت لە کوردایەتی، هەبوونی کورد و ئازادی کورد. بە پێچەوانەوە تێکەڵبوون و یەکانگیربوونە لەگەڵیاندا، دابڕان لە شۆڤێنیزمی کۆمەڵایەتی تورک  و تێکۆشان لەدژی، بەمانای دابڕان نایەت لە کۆمەڵگەی تورکیا لە دیموکراتیکبوونی تورکیا، بە پێچەوانەوە بەمانەی یەکگرتووییە لەگەڵییدا، یەکگرتوویەکی زۆر بەهێز.

نوێدەکرێتەوە..