لە مەخمور ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ٤٧ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگی ٢٧ ی تشرینی دووەم لە مەخمور

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە لە ناوەندی کەلتوور و هونەری مەخمور ئەنجامدرا و خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی کوردستان نیشاندرا. پاشان دەربارەی گرنگی ڕۆژەکە گوێ لە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ گیرا، دواتر هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی فیلیز بوداک قسەی کرد.

گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە پانکارتی "پەکەکە حەقیقەت و ئیرادەی میزۆپۆتامیایە" و "تێکۆشانی ئازادیی پەکەکە، جیهان ڕۆشن دەکاتەوە" و "پەکەکە ئەوینێکی ناکۆتایە" و ئاڵای پەکەکە و وێنەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ ڕازێنرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا چەند سترانێک شۆڕشگێڕیی و هەڵپەڕکێ پێشکەش کرا.

"ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی لەم سەدەیە دا"

لە ئاهەنگەکەدا قەدریە شیرشەیی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئازادی و زیندانیان و بریندارانی شۆڕش و کۆمەڵگەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز کرد، گوتی: "واتا و گرنگی ئەم جەژنە بۆ کوردستان وەک لەدایکبوونەوەیەکە.  هەر گەلێک خاوەن کەلتوور و مێژوو و ناسنامەیە، گەلی کوردستان سەدان ساڵە لەم مافانەی بێبەش کراوە. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئەم مێژووە ڕاستکرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ مۆری خۆی لەم سەدەیە دا. لە کەسێتی هەڤاڵ ڕۆژگەر و هەڤاڵ ئاسیا، هەموو شەهیدانی ئازادیی بیردەهێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. ئەمڕۆ لەسەر تێکۆشانی ئەوان دەژین".

هەروەها وەسیلە گاباری گوتی: "ئێمەین کورد هەین و سەردەکەوین. ٢٧ ی تشرینی دووەم جەژنی ئێمەی کوردە، ئێمە لەپشتی ڕێبەرەکەمان و گەریلاکانمان دەبین".

لای خۆیەوە ساکینە تۆپراک دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو گەلانی بندەست پیرۆز کرد و گوتی: "٢٧ ی تشرینی دووەم وەک سەرکەوتنە. وەک گەنجان ئێمە لە ٢٧ ی تشرینی دووەم لە تەواوی گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین".

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ لە دەوری ئاگر کۆتایی هات.