لە ٩ گەڕەکی گەڤەر جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا

لە ٩ گەڕەک و کۆڵانی جیاوازی گەڤەر ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گەڕەکەکانی ئەسەن تەپە و ئۆرمان و کیشلا و یەنی مەحال و ئەسەنیورت و دزەیی بە یاری ئاگرین و درووشم پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکاندا درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەریلا هەنگاودەنێت، زەوی و ئاسمان دەلەرزێت" بەرزکرایەوە.

ئەو گەڕەکانەی ئاهەنگیان تێدا ئەنجامدرا، لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران و ئەو کەسانەی پێیاندا تێدەپەڕین ناسنامەیان دەپشکنرا، لە گەڕەکەکان گەنجان بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە. هێشتاش لە چەند شەقام و کۆڵانێک ئاهەنگ بەردەوامە.