ئاهەنگەکانی جەژنی ژیانەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە چەندین شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" پیرۆزکرا.
لە چەندین شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە" پیرۆزکرا.
کۆمیتەی ئیدارەی قوتابخانەکانی شاری چلاغای کانتۆنی جەزیرە بەبۆنەی ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگێکی لە هۆڵی ناوەندی کەلتوور و هونەری شارەکە ئەنجامدا.
خەڵکی شاری چلاغا و ناوچەکانی دەوروبەری و بنەماڵەی شەهیدان و ڕیشسپی عەشیرەتەکانی کورد و عەرەب و ئەندامانی ڕێکخراو و مەجلیس و پارتەکان بەشداربوون.
ئەندامی ڕێکخستنی پەیەدە، ساڵح سەفۆ ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و گوتی: "بۆ گەلی کورد کە ئازاری بندەستی و قڕکردن و نکۆڵی دەچێژا، دەرکەوتنی پەکەکە ژیانێکی نوێ بوو".
بەڕێوەبەری کۆمیتەی ژنانی ئیدارەی قوتابخانەکان نەزهەت سەیفەدین یادەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەی شەهیدان و گەریلا و وڵاتپارێزان و گەلانی جیهان پیرۆز کرد و گوتی: "تەڤگەری ئازادیی کوردستان بۆ تەواوی گەلان، دۆزی ژنان و ئازادییان تێدەکۆشێت".
جەختی کردەوە: "پێویستە بەگوێرەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "ژن ژیان ئازادی" تێکۆشانمان مەزن بکەین".
لەکۆتاییدا، گۆرانی و شانۆ و شیعر و هەڵپەڕکێ پێشکەش کران.
تربەسپی
بەهەمانشێوە لە هۆڵی ڕۆژی شاری تربەسپی ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.
لە دەسپێکی ئاهەنگەکەدا، گوێ لە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ گیرا دەربارەی دامەزراندنی پەکەکە و قۆناغەکانی تێکۆشان. بەڕێوەبەری مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان زەیور عەلی قسەی کرد و گوتی: "دامەزراندنی پەکەکە بۆ گەلی کورد و گەلانی بندەست ژیانەوەیە، چونکە لە سایەی تێکۆشانی پەکەکە، ئێستا دۆزی کورد لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە و گەلی کورد بووەتە سیمبولی ئازادی و تێکۆشانی جیهانی ".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی بەردەوام بوو.
دەرباسیە
لە هۆڵی ئیڤان لە دەرباسیە ئاهەنگێک سازکرا.
لە ئاهەنگەکەدا بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری کانتۆنی جەزیرە، بەرچەم بۆتان دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و گوتی: "پەکەکە گەلی کوردی لە تاریکی دەرهێنا و داستانی سەرکەوتن و تۆڵەسەندنەوەی نووسییەوە".
لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی پێشکەشکرا.
هەروەها کوڕ و کچێک بەڵێنیاندا بچنە نێو ڕیزەکانی گەریلا، جەختیان کردەوە شوێنکەوتەی شەهیدان و فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەبن.