لە ئەسینا ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

کوردستانیان لە ئەسینا ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان کوردستانیان و دۆسیانیان کۆبوونەوە و بە چالاکییەکی جەماوەری ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکە لەسەر گردی سترێفی لە ناوەندی شارەکە ئەنجامدرا و لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە ئەسینا مەزڵوم ئامەد لە وتەیەکدا رایگەیاند: "ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان لە هەموو شوێنێک بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز دەکەین. جەژنی پارتەکەمان لە سەرەتادا رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان، گەریلاکان، ژنان و گەنجان پیرۆز دەکەین. هەموو شەهیدانمان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە".

لە پیرۆزباییەکەدا هونەرمەند سیمار و ئیبۆ قامیشلۆ پیرۆزباییان لە رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، گەریلاکانی کوردستان، خۆڕاگرانی زیندانەکان کرد و گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی سرود و گۆرانی، هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.