ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " هیزەکانمان بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستپێکردنی ٤٥مین ساڵیادی پارتەکەمان پەکەکە و لە کەسایەتی نوری یەکتا ئەندامی فەرماندەیی هەرێمی مەتینا و لە تۆڵەی هاوڕێکانمان کە بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو شەهیدکراون، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری مەتینا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری کردوە. بە رێبازی هێرش، هەڵکوتانەسەر، سویقاست و چەکی قورس چالاکیەکان ئەنجامدراون. تیمە پیشەگەرەکانمان بە تاکتیکی تایبەتی گەریلا و بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران و دەستیان بەسەر سەنگەرەکانی دوژمندا گرت.
لە چالاکیەکان و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری هێزەکانماندا ٤٩ داگیرکەر و فەرماندەکانیان سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون. لە هەمان کاتدا ١٧ سەنگەر، ٢ چەکی ئەی٤، چەکێکی بۆمبهاوێژ، کۆگایەکی خواردەمەنی، ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس، دوو سیستمی سانسور، زۆر چەک و تەقەمەنی لەناوبران. ٤ چەکی ئێم پی تی – ٥٥، ٤ دوربینی چەکی ئیم پی تی -٥٥، چەکێکی بۆمبهاوێژ، ئامێرێکی دیاریکردنی ئامانج، چەکێکی قەناسی تایبەت، دوربینێکی تەرمال، تەلەفونێک، کاساتورەیەک کە ناوی ئوغوزخان ئاڵپی لەسەر نووسراوە و ٣ پاوەر بانک دەستیان بەسەردا گیراوەن.
سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و ٢ جار بە چەکی کیمایی بۆردومان کرد. ١٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن و چەکی قورس تۆپباران و بۆردومان کرد.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمەکانمان بە چەکی سووک لەداگیرکرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەران کە دواتر ویستیان دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاکیەکە بکەن، جارێکی دیکە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. لە چالاکیەکەدا بە گشتی ٣ داگیرکەر سزادران.
٢٧ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٥:٣٠ هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بۆردومان بکەن، لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای گورزی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچار کشانەوە.
٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، تیمەکانمان لە دوولاوە بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛
٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە بەرانبەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی هەکاری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریدا کە لە سێ لاوە بە بۆمبی دەستی و چەکی نیو ئۆتۆماتیک لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید زەمانی ئەنجامدرا. هێزەکانمان بە رۆحێکی بەرزەی هێرشکردنەوە هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران و لە ١٧ سەنگەری داگیرکەران و داگیرکەرانی ناوی سزادران. هێزەکانمان گردی شەهید زەمانیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد و لەوێ ٢ چەکی ئەی٤ دەستیان بەسەرداگیرا، چەکەکان لەدژی داگیرکەران بەکارهێنران و دواتر بە تەواوی لەناوبران. هێزەکانمان دەستیان بەسەر چەکی سووک و جبەخانەی داگیرکەراندا گرت و لەدژی دوژمن بەکارهێنا و لەگەڵ کۆگاکانی خواردنی دوژمن لەناوبران.
هەڤاڵ ئامەد یەکێک لە فەرماندەکانی بەرەی هێرشبردن کە بە رۆحێکی فیدایی ئاپۆیی هەڵیکوتایە سەر دوژمن، لەگەڵ ئەوەی بریندار ببوو، داوای لە هەڤاڵانی کرد کە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکە بدەن و ئەویش بە برینداری هێرشی کردە سەر دوژمن. هاوڕێکانمان ئامەد، بنەوش و باران کە پێشەنگایەتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریان کرد و بە بوێریەکی گەورە شەڕیان کرد، تاوەکو دواهەناسەیان بە فیداکاری شەڕیان کرد و شەهید بوون.
هێزەکانمان لە هەمانکاتدا لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید ئاکیف و گردی شەهید ڤیان لە دوولاوە لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا بە چەکی قورس و سووک. لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران.
لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەدا ٤٢ داگیرکەر کە بەشێکیان فەرماندەی دوژمن بوون سزادران. لە هەمان کاتدا ١٧ سەنگەر، ٢ چەکی ئەی٤، چەکێکی بۆمبهاوێژ، کۆگایەکی خواردەمەنی، ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس، دوو سیستمی سانسور، زۆر چەک و تەقەمەنی لەناوبران. ٤ چەکی ئێم پی تی – ٥٥، ٤ دوربینی چەکی ئیم پی تی -٥٥، چەکێکی بۆمبهاوێژ، ئامێرێکی دیاریکردنی ئامانج، چەکێکی قەناسی تایبەت، دوربینێکی تەرمال، تەلەفونێک، کاساتورەیەک کە ناوی ئوغوزخان ئاڵپی لەسەر نووسراوە و ٣ پاوەر بانک دەستیان بەسەردا گیراوەن.
داگیرکەران لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری و دوای ئۆپەراسیۆنەکە، بە ئۆبۆس، هاوەن و فڕۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بە چڕێ بۆردومان کرد و ویستیان رێگری لە پێشکەوتنی هێزەکانمان بگرن، بەڵام نەیانتوانی.
٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمیر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، ٢ سیستمی سانسور کە روویان لە ناوچەی جموجووڵ بوو کە داگیرکەران بۆ ئەوەی رێگری لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان بگرن جێگیریان کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ لەناوبران.
٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانمان بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.
٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانی یەژەئاستارمان بە شێوەی سویقاست لەداگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، تیمەکانمان بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛
٢٦ و ٢٧ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید چەکدار ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومانکران.
٢٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید چەکدار ٢ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
٢٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی، کوروژارۆ، ساجا، گردی جوودی و گردی ئامێدی ١٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.
٢٦ی و ٢٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، سیدا، چەمچۆ، گردی ئێف ئێم و گردی ئامیدی بە ئۆبۆس، چەکی قورس و تانک دەیان جار بۆردومانکران."
ف.ق