دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە ڕایگەیاند، چالاکییە فیداییەکەى ٢٦ی ئەیلول بۆ سەر بنکەی پۆلیسی تەجە لە ناوچەی مەزیتلی لە مێرسین لەلایەن گەریلای هەپەگە زۆزان تۆلانەوە ئەنجام دراوە، بەڵام زۆزان تۆلان لەو بارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد!.
تۆلان سڵاوی لە چالاکییە فیدایەکەی سەر بنکەى پۆلیس لە مێرسین کرد و وتی: "سەرەتا سڵاو لە چالاکیی هەڤاڵان شەهید سارا و شەهید روکن دەکەم، کە لە مەزیتلیی سەر بە مێرسین ئەنجامیاندا. لە کەسایەتیی ئەو هەڤاڵە فیدایانەماندا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە. ئێمە گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە دەبینە درێژەپێدەری ئەو ڕۆحە مەزنەی چالاکیی فیداییەکە".
ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەرفەتی بۆ تێکۆشانی یاسایی نەهێشتوەتەوە
"من کاتێک، کە کاری ڕۆژنامەوانیم دەکرد دەستگیرکرام. ئەوە ڕاسته. لەگەڵ ئەوەشدا تاوانەکان و کردەوەکانی ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە ڕێگەی نەدا لە کوردستان و تورکیا ڕاستییەکان بە خەڵک بوترێت و تێکۆشانێکی دیموکراتیک - یاسایی ئەنجام بدرێت. لەبەر ئەو ڕاستییەش زۆرێک لە گەنجانی کورد ڕوویان لە چیاکان کردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو ڕژێمە فاشیستە بکەن و تا ئێستاش هەر دێن بۆ سەر شاخ و چیاکان. منیش یەکێک لەوانم".
ئەرکی سەرەکیی من لێپرسینەوە لەو ڕژێمە فاشیستە
"ڕێکخستنەکەمان پێشتر ڕاگەیاندراوی پێویستی بڵاوکردووەتەوە. من لەسەر کار و ئەرکی خۆمم. لێپرسینەوە لە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، وەک هەموو گەریلایەکی کورد ئەرکی سەرەکیی منیشە. منیش بە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە هەڵدەستم".
ژ.ت