خەڵاتەکانی یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ راگەیەندران
لە شاری ئەسلینگێنی ئەڵمانیا ئەنجامەکانی رۆژی یەکەمی ٣٥ەمین فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردستان راگەیەندرا.
لە شاری ئەسلینگێنی ئەڵمانیا ئەنجامەکانی رۆژی یەکەمی ٣٥ەمین فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردستان راگەیەندرا.
٣٥ەمین فێستیڤاڵی گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردستان سەرلەبەیانی شەممە ١٨ی ئایار لە شاری ئەسلینگێنی ئەڵمانیا دەستیپێکرد. ئەنجامەکانی رۆژی یەکەمی مەراسیمەکە ئاشکرا کرا.
ئەو گروپانەی زۆرترین خاڵیان وەرگرت:
١-گروپی باران- کۆڵن
٢- گروپی شیار- سالزگیتەر
٣- گۆڤەندی رۆمانی (کۆڵن) و گروپی ئەستەریا (لیمبورگ)
شاعیر حەکیم سەفکان، هۆزان شەمدین و نوێنەری تەڤ-چاند هونەرمەندی شانۆکار دیرۆک دیار خەڵاتەکانی براوەکانی رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەیان دابەشکرد.
ریزبەندی گروپەکانی تر بەم جۆرەیە:
١٣: گۆڤەندی بارانی نوێ- کۆڵن
١٢: گروپی دلچەم- هاگێن
١١: گروپی هەبوون- ڤێردن
١١: گۆڤەندی مێزۆپۆتامیا- سارابروکەن
١٠: گروپی ئاشێ ئیوە- لیڤەرکوزێن
٩: گروپی کانیا سپی- سێل
٨: گروپی ئاگری وەڵات- سۆلۆتۆرن
٧: گۆڤەندی گەلاوێژ- بازێل
٦: نێرگزەکانی چیا- دانهاگ
٦: گروپی شەهید زولکوف- نورێنبێرگ
٥:گۆڤەندی سیپان ئامارا- هامبورگ
٤- گروپی ژیان- شتوتگارت
٤: گروپی ئازادی- دۆرتمۆند
بریارە ئەمرۆ گروپی نوێ بچنە سەر شانۆ و هەڵپەڕکێ پێسکەش بکەن. دوای ئەوە کۆی خاڵەکانی سەرجەم گروپەکان هەژمار دەکرێن و خەڵاتەکانی جلوبەرگ، لێکۆڵینەوە، سەما و هەڵپەڕکێ ئاشکرا دەکرێن.
هـ. ب