بنەماڵەی بارزانی بەڵای سەری کورد
هێندە حساب بۆ هیچ کەسێک ناکەین... ئەمە ئەو دەستەواژەیە بوو بێ هیچ بیرکردنەوەیەک لە زار هاتەدەر و بوو بەبەڵاى سەرى هاوڵاتیان و خودى بنەماڵەى بارزانى.
هێندە حساب بۆ هیچ کەسێک ناکەین... ئەمە ئەو دەستەواژەیە بوو بێ هیچ بیرکردنەوەیەک لە زار هاتەدەر و بوو بەبەڵاى سەرى هاوڵاتیان و خودى بنەماڵەى بارزانى.
هێندە حساب بۆ هیچ کەسێک ناکەین... ئەمە ئەو دەستەواژەیە بوو بێ هیچ بیرکردنەوەیەک لە زار هاتەدەر و بوو بەبەڵاى سەرى هاوڵاتیان و خودى بنەماڵەى بارزانى.
دواى ئەوەى لەسەر و بەندى ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکەى هەرێمى کوردستان مەسعود بارزانى وەک ئەوەى بناغەیەکى پتەوى دەوڵەتمەدارى و ژێرخانێکى ئابورى بونیاد نابێت، بێ منەتانە بە بۆچوونى خۆى تەپڵى سەرکەوتنى لێداوە و ململانێ و شەڕى دژى دۆست و دوژمن ڕاگەیاند و سوربوو لەسەر ئەوەى ڕیفراندۆم ئەنجامبدات و وتى، حساب بۆ هیچ کەسێک ناکەین.
ئەنجام دانى ڕیفراندۆم لەسەر ئەو بنەمایەبوو گەر سەرى گرت ئەوە باشە، ئەگەر سەرى نەگرت سوار سەرى خۆى ببێت، بەڵام نەک سوار سەرى خۆى نەبوو، بەڵکو خاک و نیشتمانیان لەسەر سینیییەکى ئاڵتوون پێشکەش بە بەغداکرد، ئێستاشى لەسەر بێت ئەو بنەماڵەیە بۆ کورد و کوردستان بونەتە بەڵا و هەر جارە و بەجۆرێک دەستکەوتەکان لەبار دەبەن.
گەر ڕیفراندۆم شکستى سیاسى و خاک فرۆشى بێت لەئێستاشدا لەسایەى ئەو بنەماڵەیە دۆخى ئابورى و قەوارەى هەرێم لەبەردەم شکستى گەورەدان.
دواى ئەوەى لەجەژنى نەورۆزدا، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕاپۆرتى خۆى لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، و بەناوبانگترین گۆڤارى ئەو وڵاتەش حکومەتى هەرێمى کوردستانیان بە کارتۆنى ناوبرد و هۆشداریان دا کە لەلێوارى ڕوخاندایە، پەدەکە و بنەماڵەى بارزانى دور لە هەموو ئەتەکێتێکى دیبلۆماسى و نێودەوڵەتى ئەمریکا و ڕاپۆرتەکەیان ڕەتکردەوە، بەجۆرێک دیندار زێبارى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەى ئەمریکا درۆ، دوو ڕووى و ناڕوونى تێدایە .
ئەگەرچى لەبەرامبەر ئەم وەڵامەى حکومەتى هەرێمدا ئەمریکا بێ دەنگ نەبوو وەڵامێکى توندى دایە ئەویش لەرێگەى کۆنسولى ئەمریکا لەهەرێم، کە ڕاپۆرتەکەى گۆڤارى فۆڕن پۆڵسى بەناوبانگترین میدیاى ئەمریکاى لەژێر ناونیشانى حکومەتە کارتۆنییەکەى هەرێم لە لیوارى ڕوخاندایە شەیرکردەوە، بەڵام پێ دەچێت بەرپرسانى هەرێم و بەتایبەت بنەماڵەى بارزانى نەیانەوێت لەو ڕاستییە تێبگەن و هۆشدارییەکان لەبەرچاو بگرن.
چاودێرانیش دەڵێن، نادیدە گرتنى ئەم هۆشدارییانەى ئەمریکا لەلایەن بنەماڵەى بارزانى مەترسی و قەیرانى دیکەى بەدواوەیە .
ئەوەش لەکاتێکدایە بنەماڵەى بارزانى نەک هۆشدارییەکان لەبەرچاو ناگرن لەگەڵ ئەوەشدا کەوتونەتە تۆمەتبەخشینەوە بۆ نەیارانى بنەماڵە و خۆشیان دەکەنە بنەماڵەیەکى نەتەوەیی،
بەجۆرێک مەسرور بارزانى لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، ئەو کەسانەى لە ئێستادا لەگەڵمان نین با لە داهاتوداخۆیان نەکەنە خاوەنى دەستکەوتەکانمان.
بەڵام جێگاى خۆیەتى لێرەدا بپرسین کامە دەست کەوت؟ کێ هەرێمی بەم دۆخە گەیاند، کێیە قەوارەکەی خستۆتە مەترسییەوە، کێ بوو ئەرزشێکی بۆ هەڵبژاردن نەهێشتەوە، کێ بوو سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەی تاڵانکرد، کێ بوو متمانەی هاوڵاتیانی نەهێشت بەرانبەر بە ئە زموونی حوکمڕانی و کار گەیشتە ئەوەی هیوا خوازبن کە بێگانە حوکمیان بکات، کێ بوو سازشی لە سەر خاکی نیشتمان کرد دەستی لەگەڵ دوو ژمنان و نەیاران تێکەڵاو کرد.
لە هەموو ئەمانە خراپتر خەونی سەدان ساڵەی لە مێژینەی گەلیان بەدەستی دەسەڵاتدارانی کوردی کوردستان لە گۆڕنا.
ئەبێت نەوەکانمان چۆن ئەم مێژووە بخوێنەوە چۆن ڕوویان بێت شانازی بە حکومەت و دەستکەوتێکەوە بکەن کە لەسەر خاکێکی دەوڵەمەند و ژێرخانێکی وەک گەوهەر و خەزێنە نەک هەر ئێستا داهاتووی ئەوانیش یان وێرانکرد چۆن ڕوویان بێت بڵێن، دوای پێنج خولی پەڕلەمان و نۆ کابینەی حوکمڕانی لەکوردستان مایە پوچ و دەست بەتاڵ و قەر زار بوون، لەکاتێکدا هەرێمی دەوڵەمەند لەنەوت و سامانی سروشتیدا لە خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵیدا لە ئاوێکی زۆر و کەشێکی گونجاو لەباردا ئەنجامەکەی قەرزاربوون و دۆڕان و ئیفلاس بوون و تەسلیم بوونەوەبوو بەدوژمان و نەیارەکانمان.
ژ.ت