تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبدولرەحمان عومەر بە خاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبدولرەحمان عومەر کە ٨ی تشرینی دووەم شەهیدبوو، لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەبدولرەحمان عومەر کە ٨ی تشرینی دووەم شەهیدبوو، لە قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) عەبدولرەحمان عومەر کە لە ٨ی تشرینی دووەم بە هۆی نەخۆشی شەهید بوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە بەشداری سەدان کەس لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ بە خاکسپێردرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، محێدین حەسەن قسەیکرد و دوای سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید، سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی کورد و وتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو جۆرێک لە دژایەتیکردنی گەلی کورد دایە، کۆتا دژایەتی دەستگرتنەسەر شارەوانییە کوردییەکانە لە باکووری کوردستان."
'ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی گەلی کوردە'
بە ناوی هێزە سەربازییەکانەوە، مەجید شەمدین قسەیکرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "گۆشەگیری بەردەوامە، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی گەلی کوردە. بۆیە پێویستە تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشانمان بدەین."
دواتر بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا، بە هەڵهەڵەی دایکان و دروشمی 'شەهید نامرێ' تەرمی شەهیدا سپاردەی خاککرا.