لە دێرەزوور; ‌هێرشیی چەکداری پێکهات

لەشارۆچكەی بێسرای سەر بەهەرێمی دێرەزوور هێرشێكی چەكداری كرایە سەر بنەماڵەی ئیبراهیم قرانی و لەئەنجامدا قرانی بریندار بوو.

لەشارۆچكەی بێسرای سەربەهەرێمی دێرەزوور كاتێك ئیبراهیم قرانی هاوشانی هاوژینەكەی لەنێو ئۆتۆمبیلەكەیاندا بەرێگەوە بوون، لەلایەن ماتۆرسێكلێتێكەوە رووبەرووی دەستدرێژی گوللە بوونەوە.
لەئەنجامی دەستدرێژی گوللە، ئیبراهیم قرانی بەسەختی بریندار بوو و لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەی بێسرا لەژێر چاودێریدایە و هێرشكبەرەكەش بۆ شوێنێكی نەدیار هەڵاتووە.