لە مەتینا چالاکی: ١٣ داگیرکەر بە سزاگەیەندران- نوێکراوەتەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێی مەتینا لە دوو قۆڵەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان وەشاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێی مەتینا لە دوو قۆڵەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان وەشاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لەهەرێمی مەتینا؛
٣٠ی نیسان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ، هێزەکانمان داگیرکەرانیان خستەژێڕ چاودێرییەوە و کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە دوو قۆڵەوە لە دژی ئەو داگیرکەران چالاکییەکی هەماهەنگ و رێکخراویان ئەنجامدا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی کەسی و نیوئۆتۆماتیک لە گروپێکی داگیرکەریاندا کە کۆببوونەوە و لە نزیکەوە گورزی قورسیان لێوەشاندن. لەوێ ١٢ داگیرکەر سزادران. قۆڵی دووەمیش بە نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیەندرا. لەو چالاکیەکەدا کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانی گەریلاوە ئەنجامدرا، بە گشتی ١٣ داگیرکەر سزادران.
لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا ٣ مەدەنی خەڵکی رۆژهەڵات شەهیدبوون
لە هەرێمی خواکورک؛
٢٨ی نیسان لە گۆڕەپانی خنێرەی سەروو لە هەرێمی خواکورک، فڕۆکەی شەڕی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا بانگەشەی ئەوەکرا کە زیانی گیانی بەر هێزەکانمان کەوتووە، بەڵام هەواڵەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەواوەتی درۆن، لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانەکەی سوپای داگیرکەردا ٣ کەسی مەدەنی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوون.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ،
٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٦:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هەرێمی هەفتانین؛
٢٧ی نیسان کاتژمێر ٠٤:٣٠ دەوروبەری گوندی دەمکای هەرێمی کەشانە لەلایەن فرۆکەی شەڕی سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا. دوای ئەو بۆردومانەی سوپای تورک هێزەکانی عێراق لە گوندی دەمکای جێگیربوون.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢٩ و ٣٠ی نیسان لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٨ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی سنین ٢ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ یەک جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید ئیبراهیم جارێک؛ بە گشتی ١٢ جار ئەو شوێنانە بۆردومان کران.
٢٨ و ٣٠ی نیسان و ١ی ئایار لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا، شێلازێ، دەرگەلێ، گۆلکا، قەسرۆک و شاخی هەکاری بە هەلیکۆتەری هێرشبەر بۆردومان کران."
هـ . ب