هاوسەرۆکی شەمرەخ بە گۆمانی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا

نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.

ڕاگەیەنرا نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ کە لە زیندانی بەشی ژنانی تارسوسدا دەستگیرکرابوو، ٣ ڕۆژە بە گۆمانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە مێردین لە کەرەنتینەدایە. ئۆزئایدن پێشتر بەهۆی تەنگەنەفەسی و سڕبوونی دەستی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە تارسوس گواترایەوە.

ئۆزئادین بەرلەوەی بۆ زیندانی نەخۆشخانەی دەوڵەتی مێردین بگوازرێتەوە بە گۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینی بۆکراوە و لە ئێستادا لە نهۆمی سێیەمی نەخۆشخانەکەدا لە کەرەنتینەدایە.

تا ئێستا بە تەواوی نازانرێت ئۆزئایدن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە یان نە.

ف.ق