کەجەکە:هاوڕێ قاسم بە بەرپرسیارێتیەکی شۆڕشگێرانە هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کرد

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و وتی، بۆ ئەو، بوونی کورد لە رۆژئاوای فورات و ئازادی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز بوو.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە راگەیێندراوەکەیدا تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ٣٥ ساڵەی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) و باسی لە بەرپرسیاری و ئەرکەکانی کرد.

لە راگەیێندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:

"هاوڕێ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) کە ٣٥ ساڵی تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد تەرخان کرد، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. هاوڕێ قاسم ئەنگین لە ماوەی ئەرکەکانیدا لە ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەوە بگرە تا دەگاتە ئەندامێتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە تایبەت لە هەرێمی تۆڵە و بۆتان و چەندین هەرێمی تر، ئەرکی فەرماندەیی گەریلای گرتووەتە ئەستۆ، ئێمەش کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک کە هەموو تێکۆشانەکەی بۆ ئەوە بوو، بێگومان بەدی دێنین.

هەمیشە ملیتانێکی فیدایی ئاپۆیی بوو

هاوڕێ قاسم کە وەکو ملیتانێکی فیدایی ئاپۆیی هەر ئەرکێکی دەگرتە ئەستۆ، بە بڕیارداری و زانست و جۆش و خرۆشێکی گەورە و تەمپۆیێکی بەهێزەوە جێبەجێی دەکر، تێکۆشانەکەی بۆ ئازادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ئەو هەستی ئازادیەی لە مستەفا یوندەم، بەسێ موش و ئەنگین سینجانەکانەوە وەریگرت، لە بەرزترین ئاستدا هێشتیەوە

هاوڕێ قاسم لە ناو سیاسەتێکی توندی تواندنەوەی دەوڵەتێکی داگیرکەر و قڕکەرەوە تێپەڕی و وەکو رۆلەیەک کە زێدی خۆی بەجێهێت و لە رۆژئاوای فورات نیشتەجێ بوو، لە دژی داگیرکاری بەو قینەی لە دڵیدا بوو، تێکۆشانێکی گەورەی کرد. سیاسەتی تواندنەوە لە رۆژئاوای فورات، ئەو قڕکەریانەی لەوێ ئەنجامدران، کۆچبەرکردنی گەل لە زێدی خۆیانەوە بەرەو شارە گەورەکانی تورکیا و دواتر کۆچکردن بەرەو ئەوروپا، هەمیشە لە دڵی ئەودا وەکو ئازارێک هەستی پێدەکرد. بۆ ئەو، هەبوونی کورد لە رۆژئاوای فورات و ئازادی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز بوو. هەموو ئەرکە پیرۆزەکانی بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە جێبەجێ دەکرد. بەو تایبەتمەندیەی خۆی، ئەو هەستی ئازادیەی کە لە مستەفا یوندەرمان، بەتال ئەڤسانەکان، حەسەن ڤارولان، شخۆ درکان، ئەنگین سنجانەکان، شیار ئامانوسەکان، ئاتاکان، ماهیرەکان، بەسێ ئانوشەکان، نورجانەکان و نەعمانەکان وەرگرتبوو، لە بەرزترین ئاستدا هێشتەوە.  

بەو قینەی لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی پیر و منداڵ و ئەو نەوەیەی تورکی نازانن و دورخستنەوەیان لە زمانی دایک هەیبوو، لە هەموو ئاستێکی ژیاندا بە کوردی قسەی دەکرد و لە هەر شوێنێک لێی دەمایەوە، هانی قسەکردن بە زمانی کوردی دەدا و بە بنچینە وەریدەگرت و بەم شێوەیە بوو بە هاوڕێیەکی نمونە و هەمیشەش لە ناو تێکۆشاندا یادی دەکرێتەوە.

لە دژی سیاسەتی تواندنەوە، لەسەر مێژووی کورد لێکۆلینەوەی ئەنجامدا

بە سووربوونی لە دژی سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی لە رۆژئاوای فورات و دژی لەناوبردنی کورد، خەبات و لێکۆلینەوە لەسەر مێژووی کوردیی، کرد بە بنچینەی تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی خۆی. جگە لە هەولدان بۆ سەروەری مێژووی کورد، هەروەها گەشەپێدان و تێگەیاندنی مێژووی کورد، هەر ئەرکێک کەوتبیتە سەر شانی جێبەجێی کردووە. هاوکات لایەنێکی تری کە خۆشەویستی بوو بۆ گەلی کورد و گەنج و ژنانیش، هیچ کات لەبیر ناکرێت.

لە دژی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، یاریەکانی دوژمن لە کوردستان و پارچەکردنی کورد، هەمیشە لە رووی بونیادنانی رۆحی هاوبەش لە چوار پارچەی کوردستان و هەروەها لە رووی گەشەپێدانی زانستی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و مێژووییشدا هەوڵێکی زۆریدا. لە کوردستان بنەچەی مێژوویی هاوکاران و خیانەتکارانی خستە روو و لە ناو هەوڵی نەهێشتنی بنەمای هاوکاری و خیانەت لە کوردستان، بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی، جێدەستی دیارە. لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ گەشەپێدانی رۆحی یەکێتی نەتەوەیی قووڵ بووەتەوە، نووسیویەتی و بوو بە خاوەن هەڵوێست.

بۆ گەریلا هەم وەکو شەڕڤانێک وابوو، هەم وەکو فەرماندەیەک جێی خۆی گرت

بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، بە هۆی ئەوەی گرنگیی گەریلای دەزانی، لە ناو گەریلادا هەم وەکو شەڕڤان و هەمیش وەکو فەرماندەیەک جێی گرت و لە رووی پێشخستنی تێکۆشانی گەریلادا رۆڵێکی گرنگی بینی. هەرچەندە لە چەند ساڵی رابردوودا لە ناو خەباتی ئایدولوجی و رێکخستندا، جێی گرتبوو، بەڵام لە هەر ئاستێکدا پێویست بوایا، ئەرکی فەرماندەیی خۆی جێبەجێ دەکرد.

هاوڕێ قاسم وەکو چۆن لە ناو بزوتنەوەی ئازادیدا بە شێوەیەکی چالاک لە ناو خەباتە پەروەردەییەکاندا جێی گرت، هاوکات هەم لە ناو چاپەمەنی هەپەگە، هەمیش لە رووی بەرپرسیارێتیەکانی لە ناو راگەیاندنی گشتیشدا، وەکو پەروەردەکردنی ژنان و گەنجان و گەل و راستی ناسینی تێکۆشانی ئازادیشدا، خاوەنی رەنجێکی گەورە بوو.

بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە لە هەموو ئەرکێک نزیک دەبووەوە

کاتێک ئەرکەکانی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ دەکرد، هەمیشە بە بەرپرسیاریەوە لێی نزیک دەبووەوە، هەر ئەرکێکی پێی سپێردرابێت، لە بەرەزترین ئاستدا، بە جۆش و خرۆش و بە تەمپۆیەکی بەهێزەوە، جێبەجێی کردووە.

شەهیدبوونی هاوڕێ قاسم، سووربوون بۆ تیکۆشانی ئازادی و ئیرادەی سەرکەوتن، بێگومان بەهێزتر دەکات. هاوڕێ قاسم کە چووە ریزی سوپای شەهیدانەوە، بووە هۆکاری ئەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسیی گەلەکەمان هێندەی تر قوڵتر و بەهێزتر ببێت، بە تایبەت بووە هۆکاری ئەوەی کە گەنجان و ژنان و گشت گەلەکەمان، بە بڕیارداری و سووربوون، بەردەوام بن لە تێکۆشاندا، کوردستان بکەن بە زێدی ئازادی و ئەو شوێنەی دیمۆکراسی تێیدا سەروەر بێت و ببێت بە زێدی رۆژ کە هەموو مرۆڤایەتی رووی تێبکات."

ز.ش