یەبەشە لە بارەی هێرشەکانی سەر شەنگال راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی خۆڕاگریی شەنگال لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شەنگال ٤ لە شەڕڤانانیان بریندار بوون.

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی خۆڕاگری شەنگال-یەبەشە لە بارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەی شەنگال راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەی یەبەشەدا هاتووە:

'شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا. لەو هێرشانەدا ٦ بارەگای هێزەکانمان بە ئامانج گیران. هیچ شەهیدێکمان نەبوو، تەنها ٤ لە هەڤاڵانمان بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازین.

'ئامانج لەم هێرشانە، قڕکردنی کلتورە'

دەوڵەتی تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧ و شەوی رابردووش بۆ جاری دووهەمە هێرشێکی بەم شێوە بەرفراوانە لە شەنگال ئەنجام دەدات. ئامانجی ئەم هێرشە ئاسمانیە نەک تەنها هێرشی سەربازی، بەڵکو ئامانج لێی قڕکردنی کلتوریە. بەم جۆرە هێرشانە دەیانەوێت شەنگال چۆڵ بکەن و رێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بکەن بۆ زێدی خۆیان. لەم چوارچێوەیەدا بە میتی تورکیا و هاوکارانیان، دەیانەوێت ئەو هێرشەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بەسەر گەلەکەماندا هات، زیندوو بکەنەوە و بیگەیێنن بە ئامانجەکەی کە قڕکردنە. لەگەڵ ئەمە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت دیمۆگرافی ناوچەکە بگۆڕێت و بیردۆزی ئیخوان موسلیمین بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ناوچەکە جێگیر بکات. ئەوا بۆ سەد ساڵ دەچێت دەوڵەتی تورک دەیەوێت سیاسەتی قڕکردن لە شەنگال پەیرەو بکات و هەوڵ دەدات لەم هەرێمە گەشە بە تورکبوون بدات. بێگومان ئەوەش راستیەکە کە یەبەشە-یەژەشە شەنگال و عێراقیش دەپارێزن.

وەک چۆن لە فەرمانی ٢٠١٤دا خۆڕاگری گەش بوو، ئەمڕۆش بۆ شەنگالی خۆسەر و عێراقێکی دیمۆکرات، لە خۆڕاگریدا دەبین. ئەم خۆڕاگریە رێگر دەبێت لە خەیاڵە عوسمانیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک. ئەمڕۆ بۆ ئەوەی ئاواتی عوسمانیەکان بەدی بێن، دەوڵەتی تورک بە تایبەت هێرش دەکاتە سەر شەنگال و رۆژئاوا و باشوری کوردستان و عێراق و سوریا و لیبیا کە لەم حاڵەتەدا رووبەرووی خۆڕاگریە مێژوویەکەی گەلەکەمان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە.

'یەبەشە رێگە بە تورکیا نادات، ئاواتە عوسمانیەکانی بەدی بهێنێت'

ئێمە وەکو یەبەشە جەخت دەکەینەوە، دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هیچ کات ناتوانێت خەیاڵە ئەمپەریالیست و داگیرکەریەکانی بەدی بهێنێت. چونکە یەبەشە هێزی فیدایی گەلی ئێزیدیە. یەبەشە لە سەخترین بارودۆخدا خۆی بونیاد ناوە و بە هێزی جەوهەری خۆی، بووە بە هێزێک. ئێمە هێزێک نین کە لەسەر کورسیەکان لە لایەن چەند کەسێکەوە دروست کرابین، ئێمە لە ناو شەڕدا، هەڵوێستە خۆڕاگرەکەمان سەلماندووە. بۆیە هەر شەڕڤانێکی یەبەشە-یەژەشە خاوەنی بیردوزێکە و شەڕڤانێکی پرۆفیشنالە. تا ئێستا چەندین هێرش لە دژی گەل و هێزەکانمان ئەنجام دران، بەو هێرشانە ویستیان کۆتایی بە هێزەکەمان بهێنن. بەڵام سەرەڕای ئەمە، ئێمە رۆژ بە رۆژ گەورەتر بووین و بووین بە هێزێکی گەورە و پروفیشنال.

'وەکو چۆن لە بەرامبەر داعش وەستاینەوە، لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی دیکەش دەوەستینەوە'

بۆیە با کەس وا تێنەگات کە یەبەشە بەو جۆرە هێرشانە تێک دەشکێت. ئێمە چۆن لە دژی چەتەکانی داعش وەستاینەوە، لەمڕۆ بە دواشەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک دەوەستینەوە و خۆڕاگریمان گەورەتر دەکەین. شەنگال خاکی ئێزیدیەکانە و هەرواش دەمێنێتەوە.

'هەموو شوێنێک بکەن بە گۆڕەپانی خۆڕاگری'

ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین، لە شەنگالەوە تا شێخان، لە ئەوروپا تا دەگاتە روسیا، با هەموو شوێنێک بکەن بە گۆڕەپانی خۆڕاگری. بۆیە بانگەوازیمان بە تایبەت بۆ گەلەکەمان و هەموو لایەنە دیمۆکرات و وڵاتپارێزەکان ئەوەیە کە لە دژی ئەم هێرشە فاشیستانە خۆڕاگری بەهێزتر بکەن."

ز.ش