دانیشتووانی کۆبانێ بەشداریان لە پرسەی شەهید ئەسکەندەردا کرد

دانیشتووانی هەرێمی فورات لە پرسەی شەهید ئەسکەندەردا رایانگەیاند کە تاوەکو سەرکەوتن لەسەر رێچکەی شەهیدان خەبات دەکەن.

دانیشتووانی هەرێمی فورات روویان لە گوندی مەغربتێنی ناوچەی سڕینی کۆبانێ کرد و بەشداریان لە پرسەی شەهید ئیبراهیم ئەلبرهۆ (ئەسکەندەر)دا کرد.

لەگەڵ دانیشتووان، ئەندامانی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و نوێنەری پارتە سیاسیەکانیش بەشداریان لە ریورەسمەکەدا کرد.

لە رێورەسمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی ئاشتکردنەوەی سڕین حەجی محەمەد قسەی کرد و ئاماژەی بە فیداکاری شەهیداندا. بەڵێنیشیدا کە بەردەوامی بە رێچکەی شەهیدان بدەن.

رێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ئیبراهیم ئەلبرهۆ (ئەسکەندەر) شەڕڤانی قەسەدە لە ٨ی نیساندا لەسەر ئەرکی خۆی لە رووداوێکدا شەهید بوو.

ف.ق