هەپەگە: شۆفڵێک لەناوبرا

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار بە چەکی قورس لە شۆفڵێکی داگیرکەرانیاندا کە هەوڵی دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی رێگە دروست بکات و لەئەنجامدا لەناویان برد.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٢ی ئایار کاتژمێر ١٤:١٠ و ١٦:٤٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.

١٢ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٥ بە چەکی قورس لە شۆفڵێکی سەر بە داگیرکەران درا کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی رێگەی دروست دەکرد، لە ئەنجامدا لەناوبرا.

١٣ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٢:٤٥ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی هاتە ئاراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٣ی ئایار کاتژمێر ٢٠:٤٠ تا ٢٢:٠٠ سێ جار لە دژی تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم گازی کیمیایی و ژەهراوی بەکارهێنران.

١٢ی ئایار کاتژمێر ١٦:٤٥ و ١٣ی ئایار کاتژمێر ١١:٢٠ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٣ی ئایار گۆڕەپانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک جارێک، گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٧ جار، بە گشتی ١٠ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب