یەپەژە: مزگین کۆبانێ لە ٢ی تەموزدا شەهید بووە

یەپەژە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەواڵی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە و ڕاشیگەیاند: "هاوڕێمان مزگین کۆبانێ لە ٢ی تەموزدا شەهید بووە".

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی درۆکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەهید مزگین کۆبانێ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو:

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەمیشە دەیەوێت لە ڕێگەی هەواڵە چەواشەکارەکانیەوە شکستەکانی بشارێتەوە. هەموو ڕۆژێک هەوڵ دەدات زانیاریی هەڤاڵانمان، کە ئێمە شەهیدبوونیانمان لە کاتی خۆیدا بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە، وا نیشان بدات، کە ئێستا شەهید بوون و ئەو چەواشەکارییە بۆ کۆمەڵگا بڵاو دەکاتەوە. ئەم شێوازە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەکاریدەهێنێت، یەکێکە لە شێوازەکانی عەقڵییەت و تێگەیشتنی دەوڵەتە دەسەڵاتپەرەست و فاشیستەکان. ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورکی چەتە جارێکی تر نیشانەی بێچارەیی حکومەتی فاشیستیی تورکە.

هەڤاڵمان مزگین کۆبانێ لە ڕۆژی ٢ی تەمووز لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی چەتە لە رەقا شەهید بوو، ئیمە لە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٢دا ئەو ڕووداوەمان بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاوکردبوویەوە.

بەڵام دەوڵەتی تورک وا نیشانی دەدات، کە ئەم ڕووداوە تازە ڕوویداوە و بەوەش جارێکی تر بەدڕەوشتی و بێ ئەخلاقیی خۆی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کردەوە.

ناسنامەی هەڤاڵمان مزگین کۆبانێ بەمشێوەیەیە؛

نازناو: مزگین کۆبانێ

ناو و پاشناو: سیهام موسلیم

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: ١٩٩٠، کۆبانی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقا، ٢/٧/ ٢٠٢٢".

ژ.ت