خزمی زیندانیان لە سلۆپی پشتگیریان لە چالاکی زیندانیان کرد

دایکانی ئاشتی و خزمی زیندانیان لە سلۆپی بۆ پشتیوانی لە چالاکی زیندانیانی سیاسی بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، چالاکیان ئەنجامدا.

دایکانی ئاشتی و خزمی زیندانیان لە سلۆپی سەر بە شەرناخ، بۆ تیشک خستنەسەر چالاکی زیندانیانی سیاسی بە داخوازی داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لەبەردەم بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

لە چالاکی دانیشتندا، دایکان کڵامیان خوێند و درووشمیان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) عەدالەت فیدان ڕایگەیاند ئازاری دایکان لە چوار پارچەی کوردستان هاوبەشە، گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان بەربڵاوە و زیندانیان درێژە بە بەرخۆدان دەدەن، دژی شەڕ تێکۆشان بەڕێودەچێت، گوتی: "ژنان پێشەنگایەتی ئەم تیکۆشانە دەکەن و لەمڕۆش بەدواوە بەرخۆدانمان بەردەوامە. ئێمە دەڵێین داخوازی زیندانیان، داخوازی ئێمەیە. تا ئازادی بەدەست نەهێنین و داخوازییەکانمان نەیەتەدی، نان و ئاومان لێ حەرامە".

پاشان چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.