لە وڵاتانی ئەوروپا شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە

هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە وینتەرتور بە رێپێوانێکی بە مەشخەڵ و لە ئایسکیەرشن لە رێگەی گردبوونەوەیەکەوە شەرمەزار کران، راگەندرا دەبێت هەمووان پشتیوانی رۆژئاوا بکەن، ئێمە بە خۆڕاگرین سەردەکەوین".

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە وینتەرتور لە ناوەندی شارە کردبوونەوە بە  دروشمی "بژیی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا" ڕێپێوانێکییان بۆ پشتگیریی کردنی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵایی یەپەگە بەرزکرانەوە.

دوای کاتژمێرێک لە بەردەوابوونی ڕێپێوانەکە، ڕاگەیاندراویی پارت و لایەنە سیاسییەکان خوێندرایەوە و هەموان جەختییان لە بەردەوامبوونی چالاکییەکان کردەوە تا بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، موسا فارسئۆگولار قسەیکرد و وێڕایی پشتیوانیکردنییان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا. جەختی لەوەکردەوە پێویستە هەموو لایەک بە بەرخۆدانەوە پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوا بکات.

ئایسکیەرشن

لە بەردەوامی چالاکییە پشتگیریدانەکانی کوردان و دۆستانیان بۆ گەلی ڕۆژئاوا، لە شاری ئایسکیەرشنی ئەڵمانیا لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕا و پەیامی 'بە بەرخۆدانمان سەردەکەوین' درا.

لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەررزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا سیاسەتمەدار نورسەل ئایدۆغان قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر پێشهاتەکانی ئێستایی سوریا و ئاماژەی بەوەدا گرووپی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بووەنەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر گەلانی هەرێمەکە.

هەر لە چالاکییەکەدا ئەندامی کۆنگرە ستار قسەیکرد، لە کاتی قسەکردنەکەدا بە بیانوی نایاسایی گردبوونەوەکە پۆلیسی ئەڵمانیا گەمارۆی چالاکوانانی دا و دوای پشکنینی ناسنامەی بەشدرابووان چالاکییەکە کۆتایی هات.