بەرهەمی زیندانیانی سیاسی لە سویسرا نمایش دەکرێت

بەرهەمی زیندانیانی سایسی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە شاری زوریخی سویسرا نمایش دەکرێت

زیندانیانی سیاسی کە چەندین ساڵە لە زینداندان، لەگەڵ دۆخێکی سەختدا دەست لە بەرهەمانیان هەڵناگرتن. لە رێگەی خزمەکانیان بەرهەمانیان دەنێرنە نێو گەل.

خانەوادەی فەرحان مۆردەنیز هەوڵ دەدای هۆنراوە و تابلوکانی کە لە زینداندا دروست کراون پێشکەش خوێنەر و لایەنگرانی هونەر بکرێت. بەڵام نەک تەنها بەرهەمەکانی مۆردەنیز، بەڵکو بەرهەمەکانی ٥ زیندانی سیاسی لە شاری زوریخی سویسرا پیشاندران.

لە پێشەنگاکەدا بەرهەمی زیندانیانی سیاسی ئاینور ئەپلی، فەرحان مۆردەنیز، ئایهان کاڤاک، محەمەد بۆگاتەکین، عومەر ئوزدوراک و ساڵح ئەڕۆڵ پیشاندران. لە پێشانگاکەدا وێنە، تابلۆ، کاریکاتۆر، هونراوە و بەرهەمی نوسین نمیاشکران. نامەی هاوڕێیەتی لە پیشانگاکەدا بۆ زیندانیان ئامادەکران.

پێشانگاکە کە بەرهەمی ٦ زیندانی سیاسی تێدا پیشاندەدرێت لە کۆمەڵەی کەلتوری کاتالانانی پونتۆ دی ئینجۆنترۆ لەلایەن کۆمەڵەی تیگریس ئفراتەوە پێشان دەدرێت. پێشانگاکە تاوەکو ٣ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

ف.ق