فیلمی 'رەڤ' نمایش دەکرێت

فیلمی 'رەڤ (هەڵهاتن)' کە لەبارەی هەڵاتنی ژنێکی بەدیلگیراوی ئێزدییە لە دەست دڕندەیی داعش و گەڕان بەدوای ئازادی هەڵدەسەنگێنێت، لە فستیڤاڵی فیلمی هامبورگ نمایش دەکرێت.

فیلمی رەڤ کە دەنیز دەمان دەرهێنەری بۆ کردووە، نمایش دەکرێت.

فیلمی رەڤ کە لە باشوری کوردستان و ئەڵمانیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، باسی هەلهاتنی ژنێکی ئێزدی بە دیلگیراو لە دڕندەیی داعش دەکات و گەڕان بە دوای ئازادی دەگێڕێتەوە.

دەنیز دەمان باسی لەوەکرد کە ژنان پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشان لە دژی کردووە، کۆڵەکەی سەرەکی شۆڕشن و باسی لەوەکرد کە لە دژی تاریکی چاخەکانی ناوەڕاست، شۆڕشی ژن لە رۆژئاوا دیاری و هیوای هەرە بەواتاییە بۆ ژنانی جیهان.

دەنیز دەمان وتی، "دەبێت ژنای جیهان بەرخودان گەورە بکەن و گەڕان بە دوای ئازادی لە دژی تاریکی داعش ببینن و سودی لێوەربگرن".

فیلمی رەڤلە ٢٩ی تشرینی یەکەم لە فستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبورگ نمایس دەکرێت. هەروەها بەشداری لە ژمارەیەک فێستیڤاڵی نێونەتەوەییشدا دەکات.

فیملی رەڤ لە فستیڤاڵی فیلمی هیومان شادس خەڵاتی 'فیلمی بێ دیالۆگ' و لە فستیڤاڵی فیلمی مادۆنێی سیسیلیا خەڵاتی مانسیۆنی وەرگرتووە.

هـ . ب