لە هەشتەمین فیستیڤاڵی شانۆیی شار لە ئامەد تیشک خرایە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی

لە سێیەمین ڕۆژی هەشتەمین فیستیڤاڵی شانۆی شار لە ئامەد تیشک خرایە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

هەشتەمین فیستیڤاڵی شانۆی شاری ئامەد بەدروشمی "ئەوە جودی و ئەوە ئەم خاکە" لە هۆڵی شانۆی شاری ئامەد لە ناوچەی دیجلەکەندی لە قەزای پەیاسی ئامەد دەستی پێکرد و دوێنێی لە سێیەمین ڕۆژی نواندنەکانیاندا تیشکیان خستە سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

سێیەمین ڕۆژی فیستیڤاڵەکە بە نواندنی شانۆی "بیردانک" کۆتایی پێھات، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی دهۆکەوە ئامادەکرابوو.

شانۆگەریی "بیردانکێ" ڕەخنەیەکی گەورەیە لە مۆدێرنیزم، کە گۆڕینی مرۆڤەکان لە رێگەى مۆدێڕنیزمەوە بە ڕوونی تیادا نمایش دەکرا. سەرەڕای ئەو گۆڕانە بە ڕوونی باسی لە هێزە چەکدارییە نێونەتەوەییەکان و چەکدارکردنی نێونەتەوەیی ئەو جەنگانەی دژ بە مرۆڤایەتی کرد، کە مرۆڤ لە مرۆڤبوون دووردەخاتەوە. دەرهێنەر ئەمەی بە ماسکی گاز لە بیردانک دا بە ڕوونی و زەقی نمایش کرد.

نواندنەکە لەگەڵ ئەو میتافۆڕە سووتەمەنییەی (نەوت)، کە بۆ گەلانی جیهان دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارام بژین، بەڵام بەداخەوە بۆ کوردان بووەتە بابەتی شەڕی ناوخۆ و وێرانکاری. هەر بەهۆی بوونی سووتەمەنی لەخاکی کوردستان دا چاوی هەموو هێزە هەژموونگەراکان لەسەر گەلی کوردە و ئەوان بە چاوبرسی بوونی خۆیان لەگەڵ ئەو کوردانەدا، کە چاوبرسین رێگا نادەن یەکێتی و ئارامی لە نێوان کورداندا دروست ببێت.

لە نواندنەکەدا، خودەی سەربازی وەک هێمای دەسەڵات پیشان درا. دەسەڵاتێک، کە بتوانێت هەموو کورد لە دەوری یەک کۆبکاتەوە، کاتێک ئەو ئەرکەی پێدەدرێت لە بریی ئەوەی خوشکایەتی و برایەتی و ئارامی پێش بخات، خۆی دەکات بە "ئەزبەنی" بەسەر گەلەکەیەوە و بە دەمامکی گاز و سووتەمەنی، خاک و لانکەی مرۆڤایەتی دەکات بە دۆزەخی سەر زەوی.

لە نواندنەکەدا چەندین میتافۆر لە مێژووی کوردانەوە نمایشکرا، کە خۆشەویستی، ویژدان، کولتور و ژیانی کوردانی لەخۆ دەگرت.

لەکۆتاییشدا ئەو پاڵەوانە، کە کاری پاککردنەوەی مرۆڤایەتیی لەو گاز و بە بەڵاکردنی سوتەمەنی دەکرد، ماسکی گاز و سووتەمەنی و خودەی خستە ناو گێلاسەکان و وتی، شانۆیی بیردانک یادەوەریی کوردان و ئازار و چەرمەسەریی کوردانە.

دوای نواندنەکە، شانۆیی شاری ئامەد مەدالیای بە بەیاریزانان بەخشی و یاریزانەکانیش سڵاویان لە نوێنەرەکانی خۆیان کرد.

ژ.ت