فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' نمایش دەکرێت

فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' کە باس لە هێرشی کۆمەڵکوژی سەر شەنگال دەکات، لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت.

فیلمەکە لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشە کۆمەڵکوژکارانەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال نمایش دەکرێت.

فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' لە لایەن رێکخراوی کەزی لە رۆژئاوا و بە هاوکاری ئارت رێکۆردی ئەڵمانیا و ماڵی ئێزدییەکانی ئەوروپا نمایش دەکرێت. فیلمەکە سەرەتا لە سێی ئاب لە ساڵیادی جینۆساید لە دژی شەنگال لە شاری هامبورگ نمایش دەکرێت. دوای ئەوەش فیلمەکە لە سەرتاسەری ئەوروپا نمایش دەکرێت.

فیلمی 'نامەکان لە شەنگالەوە' لە لایەن کۆمپانیای نوژیانەوە بەرهەم هێنراوە و لەلایەن دێرسیم زێرەڤانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

ئامادەکارییەکای فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستیپێکرد. فیلمەکە هەرم دراماتیکیە و هەم بەڵگەنامەییە. لە فیلمەکەدا ئێش و ئازارەکانی شەنگال، ئازایەتی شەڕڤانانی ئازادی و ئەو دایکانەی پڕاوپڕن لە هیوان سەرکەوتن، نیشان دەدرێت. فیلمەکە لە شەش بەش پێکدێت و لە هەر بەشێکدا نامەیەک نیشان دەدرێت.

هـ . ب