بە ئایدیایی ستراتیژی یەپەژە دەتوانرێت پارێزگاری لە جیهان بکرێت

قارەمانێتی یەپەژە بووەتە بنەمای بیرۆکەی فیلمی 'کێشەی ٣ جەستە' (3 body problem) یەکێکە لەو فیلمانەی لە ئاستی نێونەتەوەییدا زۆرترین بینەری هەبووە. لە فیلمەکەدا کارەکتەرێکی یەپەژە وەک یەکێک لە قارەمانان هەڵدەبژرێت بۆ پاراستنی جیهان.

فیلمی 'کێشەی ٣ جەستە' (3 body problem) فیلمێکی زینجیرەییە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە سەر پێگەیی نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە و لە تەواوی جیهاندا یەکێکە لە فیلمە زۆربێنراوەکان.

بیرۆکەی فیلمەکە لە ڕۆمانی نوسەری چینی لو جخینەوە وەرگیراوە، لە لایەن دەرهێنەر داڤید بەنۆفف، د. ب. وەس و ئەلیکساندەر وو کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

فیلمەکە بە یەک وەرزی ٨ ئەڵقەیی نمایشکراوە و چاوەڕوان دەکرێت وەرزی تریشی بەرهەم بهێنرێت.

بیرۆکەی فیلمەکە بریتییە لە دەرکەوتنی ٣ کارەکتەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەو مەترسی و هێرشانەی لە لایەن بوونەوەرە ئاسمانیەوە ڕووبەرڕووی جیهان دەبنەوە.

یەکێک لەو کارەکتەرانە قارەمانی یەپەژە لەیلا ئاریچە کە وەک شەڕڤانێکی یەپەژە هەڵبژێردراوە بە ئەو ئەرکە و لە فیلمەکەدا بە پرۆفیسۆر لەیلا ئاریچ دەناسرێت.