ڤیستیڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب لە کەرکوک کۆتایی هات

دوای سێ رۆژ لە بەردەوامی، ڤیستیڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا.

کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، دوای سێ رۆژ لەبەردەوامبوونی کۆتایی بە ڤیستڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب هات.

بەبۆنەی رۆژی جیهانی کتێب خوێندنەوە، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی کەرکوک بە بەشداری ژمارەیەک لە گەنجان، ڕۆشنبیران، شاعير و نووسەرانی شاری کەرکوک، ڤستیڤاڵی ساڵانەی پێشانگای کتێب سێ رۆژ لەمەوبەر دەستی بەکارەکانی کردبوو، لە ڤستیڤاڵەکەشدا چەندین کتێبخانە و ناوەندی رۆشنبیری شارەکە بەشداربوون، ئێوارەی ئەمرۆش کۆتایی بە کارەکانی ڤستیڤاڵەکە هات.

جێگای ئاماژەیە، ڤستیڤاڵەکە بەسەرپەشتی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک ڕێکخراو و لەلایەن کتێبخانەی گشتی کەرکوکەوە بەڕێوەدەبرێت.