"قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن" لە ئیمراڵی شەرمەزارکرا

دەستەی پەروەردەی کانتۆنی مەنبەج، ٣ مانگ قەدەغەی نوێی لە ئیمراڵی، شەرمەزار کرد.

قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن شەرمەزارکرا

دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی مەنبەج، قەدەغەی نوێی چاوپێکەوتنی بنەماڵە بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە ئیمراڵی، شەرمەزار کرد. مامۆستایان دووپاتیان کردەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک مافە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.

ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی مەنبەج ئامادەی چالاکییەکە بوون، بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کانتۆنەکە نوری ئەلحەسەن ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کارە میزاجییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، دووپاتکرایەوە دەوڵەتی تورک مافەکان پێشێل دەکات و گوتی بێدەنگی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بەرامبەر ئەم کارە، واتای پێشێلکردنی یاسا و پێوەرە نێونەتەوەییەکانە.