فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوا دەستی پێ کرد
بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا بە بەشدارییەکی بەرچاوی خوێندکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان و زانکۆی ڕۆژئاوا بە چالاکی چاندی و شیعر و گۆرانی و پێشبڕکێ و خواردنی فۆلکلۆری، دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی ڕۆژئاوای دەستپێکرد.
فیستیڤاڵەکە لە بینای زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ئەڤین ئەحمەد قسەی کرد.
ئەڤین تیشکی خستەسەر ڕۆڵی چاند و کەلەپوور لە پاراستنی جڤاک و گرنگییان لە ڕووناککردنەوەی ناسنامەی پێکهاتەکانی هەرێمەکە.
پاشان چەند خوێندکارێک شیعر و گۆرانیان پێشکەش کرد.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆ بە ٣ گرووپ بەشداری پێشبڕکێی پرسیاری گشتی بوونم پاشان چالاکی وەرزشی لەلایەن خوێندکارانەوە پێشکەش کرا.
چالاکی ئەمڕۆ بە پیشاندانی خواردنی فۆلکلۆری ٥ گرووپ کۆتایی هات. فیستیڤاڵەکە سبەی بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.