نێرگس محەمەدی بەهۆی تۆمەتێکی نوێوە دادگایی دەکرێتەوە
نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ کە لە زیندانی ئێڤینە بە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی بە دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی زیندانی تۆمەتبارکردبوو، دادگایی دەکرێت.
نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ کە لە زیندانی ئێڤینە بە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی بە دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی زیندانی تۆمەتبارکردبوو، دادگایی دەکرێت.
جارێکی دیکە نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دادگایی دەکرێت، پرۆسەکە بە کراوەیی و بە ئامادە بوونی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ، ژنان و چالاکوانان بەڕێوە بچێت.
وەک خۆی ڕایگەیاندووە، هۆکاری دادگایی کردنی ئەمجارەی، ئەوەیە کە ئاشکرای کردووە هێزە ئەمنییەکانی زیندانەکە دەستدرێژیی سێکسیی دەکەنە سەر ژنە دەستبەسەرەکان و ئەشکەنجەیان دەدەن.
نێرگس محەممەدی، کە لە بەندیخانەی ئەوین لە تاران زیندانی کراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لە ژنان کردووە، کە ئەو پێشێلکاریی و دەستدرێژییە سێکسییانەی دەسەڵاتداران بەرامبەریان ئەنجامیداون، بڵاویبکەنەوە.
نێرگس محەمەدی، مامۆستا و چالاکوانی مافی مرۆڤ، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە زیندانی کراوە، لەساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرتووە.
هـ . ب